٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تروانشی: بە دەستێك بەرگری دەکەین و بەدەستێكیش كوردستان ئاوەدان دەكەینەوە

سەرچاوە: KDP.info

دھۆك-KDP.info-  بەرپرسی لقی یەكی پارتی لە دھۆك ڕایدەگەیەنێت، پارتی دیموكراتی كوردستان لە خاڵی سفرەوە دەستی بە خەبات كرد و كوردستانی بە ئەمڕۆ گەیاند و بەرپرسیارێتیی داھاتووش ھەڵدەگرێت، بۆیە جەماوەری ئێمە متمانەی تەواوی بە پارتی ھەیە و لە ڕۆژی دەنگدانیشدا ھەمووان پێكەوە دەچنە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگ بە كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەن، چونكە بەدیلی پارتی، ھەر پارتییە.

سەربەست تروانشی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كورستان گوتی: "پێش ٦٠ ساڵ دەستمان بە شۆڕش كرد و پێش ٧٥ ساڵیش پارتی دامەزرا، كاتێك دەستمان پێ كرد، باس لەوە دەكرا كە ژیان لە مردن خراپترە و كاتێك لە ئەشكەوتێكەوە سەرۆك بارزانی دەستی بە شۆڕش كرد، ڕووناكایی لە ھەرێم دیار نەبوو، كە بە چەكێكی سادە دەستی پێ كرد و توانیی ھەموو كورد لە سەنگەرێكدا ڕێك بخات و ئاڕاستەی خەباتیان بكات و ئەمڕۆی لەسەر دابمەزرێنێت".

تروانشی گوتیشی: "دەتوانین بڵێین شۆڕشی گوڵان ١٠٠ پلە لەژێر سفرەوە دەستی پێ كرد، كە خەڵك بێھیوا ببوو و دیسان پارتی بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر و سەركردایەتیی سەرۆك بارزانی، شۆڕشی گوڵانی بەرپا كرد و توانیمان ھیوا و ئومێد بدەینە گەلی خۆمان".

بەرپرسی لقی یەكی پارتی لە دھۆك ڕوونیشی كردەوە: "قۆناغ بە قۆناغ تا سەرھەڵدان و بە ھیمەتی خودا و سەرۆك بارزانی و خەڵك و بە پێشنیازی جەنابی سەرۆك لە ساڵی ١٩٩٢ ھەڵبژاردن كرا و ئەساسێكی پێشكەوتوو بۆ میلـلەت دامەزرا و دەستوور نووسرا و تا ڕادەیەك مافی ڕەوای كورد لە دەستووردا دابین كرا، ئێمەش لەو كاتەوە تا ئێستا بە دەستێك بەرگری لە كوردستان دەكەین و بە دەستێكی دیكەش كوردستان ئاوەدان دەكەینەوە".

دەشڵێت: "شانازی بە خەباتی دوورودرێژی خۆمانەوە دەكەین، ئێمە وەكوو پارتی دیموكراتی كوردستان شۆڕشمان بەرپا كردووە و قوربانیمان داوە و ئەمڕۆی لێ کەوتووەتەوە، بۆیە وەك هەمیشە پارێزگاری لە دەستكەوتەكان دەكەین و پارتی بەرپرسیارێتیی ئایندەش لە ئەستۆی خۆی دەگرێت".

ناوبراو باسی لەوەش كرد: "ھەموو خەڵكی كوردستان باش دەزانن یەك ھێز نییە کە بەبێ پارتی بتوانێت یەك سەعات كوردستان بپارێزێت، بۆیە خەڵك پێكەوە دەچنە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگ بە كاندیدانی پارتی دەدەن، لەبەر ئەوەی خەڵك باش دەزانن بۆ ئەوەی ئێستا و داھاتووی كوردستان گەشتر بێت، بە پشتیوانیی خوا و سەرۆكی حكوومەت كە دەستی بە چاكسازی كردووە، میللەت نوێنەری خۆی ھەڵدەبژێرێت و نوێنەری ڕاستەقینەی ئەوانیش پارتییە، چونكە لایەنەكانی دیكە ناتوانن ئەوە بكەن، بۆیە پشتڕاستین میلـلەتی ئێمە پشتگیری لە پارتی دەكات و ھیچ كاتێكیش بەدیلی پارتی نەبووە، نە دوێنێ و نە ئەمڕۆش".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار