٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: لە خانەقین خەڵک بە جۆرێک متمانەی بە ئێمە ھەبوو داوای پاراستنی کەرامەتی خۆیان لێ دەکردین

سەرچاوە: KDP.info

خانەقین -KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین گوتی، خەڵکی سنووری خانەقین بە جۆرێک متمانەیان بە پارتی دیموکراتی کوردستان ھەیە کە ''داوای پاراستنی کەرامەتی خۆیان لێ دەکردین و ئێمەش کەرامەتی ئەوانمان پاراست.''

بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لە کەرنەڤاڵێکی جەماوەریی فراواندا کە لەبارەی بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق بۆ کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەرێوە چوو، جەختی لەوە کردووە، تاکە حزب و لایەن بتوانێت پارێزێزگاری لە خەڵکی بەشەرەفی ناوچەکە بکات، پارتی دیموکراتی کوردستانە.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا گوتیشی، کاتێک بارەگامان لە خانەقین بوو خەڵکانێک ھاتنە لای ئێمە و لە حەوزی حەمرین سەردانی لقی ئێمەیان لە خانەقین کرد و داوایان لە ئێمە کرد کە تەنھا لایەنێک کەرامەت و شەرەفمان بپارێزێت پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆک بارزانییە و دیدارێکمان بۆ ساز کەن لە سەرکردایەتیی پارتی و تەنھا کەرامەتمان بۆ بپارێزن و ئێمەش چووینە لای جەنابی کاک مەسرور و کارمان بۆ کردن .

شێخ مستەفا باسی لەوەش کرد، ئەوان ڕۆیشتبوون بۆ لای یوئێن و سەرۆکایەتیی حکوومەت و پەرلەمان، بەڵام بۆیان نەکردن و ئێمە وەکوو پارتی دیموکراتی کوردستان بۆمان کردن، بۆیە کەرامەتی ئەو خەڵکەمان پاراست، چونکە متمانەیان بە ئێمە ھەبوو.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار