٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕواندزییەکان: دەنگمان بۆ پارتییە

سەرچاوە: KDP.info

ڕواندز-KDP.info- دەنگدەرانی سنووری قەزای ڕواندز دەنگیان بۆ کاندیدانی پارتی و سەرۆک بارزانییە. دەشڵێن، لە ڕۆژی دەنگدان خەبات و ڕۆڵی پارتییان لەبەرچاو دەبێت و دەنگدەرێکیش دەڵێ، تەنیا کاندیدانی پارتی دەتوانن بەرگری لە مافەکانی گەلی کوردستان بکەن.

سەفین سەعید، کەسایەتیی دەڤەری ڕواندز، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "وەک دەنگدەرێکی سنووری قەزای ڕواندز دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەین، ڕواندز لە مێژووی گەلی کورددا ڕۆڵی گرینگ و کاریگەری ھەبووە و پێگەیەکی گرینگی ھەیە، پارتییش لە ڕابردوودا درێغی نەکردووە بۆ گەیاندنی ئاوەدانی و لەبەرچاوگرتنی پێگەی ڕواندز، لەبەر ئەوە، وەک دەنگدەری ڕواندز کاندیدی پارتی ھەڵدەبژێرم.''

ئەرشەد فەتاح، دەنگدەرێکی دیکەی سنووری ڕواندزە و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بێگومان دەنگم بۆ پارتییە و ھەموو ھەوڵێکیش بۆ سەرخستنی پارتی دەدەین، ڕۆژانە خۆم کار دەکەم بۆ ئەوەی نەک تەنیا دەنگ بە پارتی بدەم، بەڵکوو خەڵکی دیکەش ھان بدەم لە گرینگیی ئەم ھەڵبژاردنە بگەن و ڕۆژی دەنگدان بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگ بە کاندیدی پارتی بدەن.''

ئەمین حەمەدەمین، وەک گەنجێکی ڕواندز، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "من وەک دانیشتووی ڕواندز دەنگ بە کاندیدانی سەرۆک بارزانی دەدەم، چونکە پێم وایە کلیلی چارەسەری ھەموو دەرگایەک لای سەرۆک بارزانییە، کاندیدانی پارتی دەتوانن لەژێر ڕۆشنایی و بڕیاری حەکیمانەی سەرۆک بارزانیدا بەرگری لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان بکەن.''

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار