٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كاتژمێر 12ی ئەمڕۆ ده‌رچوانی پۆلی 12 ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن پڕبكه‌نه‌وه

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له‌ زانكۆ و پەیمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان دەست پێدەکات و زانكۆلاین بۆ ماوەى (10) رۆژ بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى کەوتە ‌كار.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت، لە كاتژمێر 12:00ـی ئەمڕۆ پێنجشەمەوه ‌2021/9/30 وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی، تا كاتژمێر 12:00ـی شەوى ڕۆژى (2021/10/9) واتە بۆ ماوەى (10) ڕۆژ کارا دەبێت.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌: ده‌رچوانی پۆلی (12)ی ئاماده‌یی لەو ماوه‌یەدا ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕبكه‌نه‌وه ‌و پێشكه‌شی بكه‌ن، هه‌روه‌ك ده‌رچوان ده‌بێ بەبەكارهێنانی هەمان ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسۆرد) كە پێشتر له‌ قوتابخانه‌ و خوێندنگەکانیان وه‌ریان گرتووه‌ته‌وه‌ فۆرمی وه‌رگرتن پڕبكه‌نه‌وه‌.

سەبارەت بەژمارەى دەرچووانى پۆلی دوانزەى ئامادەیى، کە ناوەکانیان لە وەزارەتى پەروەردە بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕەوانە کراوە بریتیە لە: (63325) دەرچوو.

هاوكات وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌: بۆ به‌رچاوڕوونیی زیاترى ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌و ئاشنابونیان به‌سیستمه‌كانی وه‌رگرتن (زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران) دەتوانن لەسەر وێبسایتى  (www.regayzanko.com) ڕێبەرى وەرگرتن بە وردى بخوێننەوە وەک بنچینەیەک بۆ پڕکردنەوەى فۆرمەکانیان، هەروەهاش دەتوانن سەردانى مەڵبەندەکانى ڕاوێژکارى زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنى ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن به ‌سیستمه‌ جیاوازه‌كان، کە ئه‌مه‌ش ده‌ر‌فه‌تێكی گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دەرچوان به‌ر له‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن پێشكه‌ش بكه‌ن و ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی سیستمه‌كه‌ بن و هەوڵ بدەن خودى خۆیان فۆڕمەکان پڕبکەنەوە و ڕوو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمى نین و تەنیا بۆ دەستکەوتنى بڕێک پارە فۆرم بۆ دەرچوان پڕ دەکەنەوە.

سەبارەت بە هەبوونى پەیج و ئەکاونت بە ناوى زانکۆلاین و ناوەندى وەرگرتن، وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕایدەگەیەنێت ستافى وەرگرتن هیچ جۆرە پەیج و ئەکاونتێکى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نییە بە ناوەکانى زانکۆلاین و ناوەندى وەرگرتن یان هەر ناوێکى دیکە، بەڵکوو تاکە مینبەرى گەیاندنى ڕێنماییەکانى ئێمە لەڕیگەى سایت و پەیجى فەرمى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستییە.

هەواڵی پەیوەندیدار