٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەلا ھیوا: دەموچاوێکی نوێم و بۆ خزمەتی ناوچەکە خۆم کاندید کردووە

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info- لە سنووری خورماتوو سەرەڕای نەبوونی بارەگای پارتی، کاندیدی پارتی بەردەوامە لە بانگەشە و دەڵێت، ھەموو پێکھاتەکانی ئەو دەڤەرە پێشوازییان لە پارتی کردووە بۆ بانگەشە و دەنگ بە پارتی دەدەن.

مەلا ھیوا تاھیر، کاندیدی ژمارە ٤٤ی پارتی لە خورماتوو، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "من کاندیدی پارتیم لە بازنەی دووی سەڵاحەدین، خەڵکی ناوچەکە بە ھەرسێ پێکھاتەی کورد و عەرەب و تورکمانەوە پێشوازییەکی زۆر گەرمیان لێ کردووین، وەک کاندیدی پارتی ڕۆژانە بانگەشە دەکەین و خەڵکێکی زۆر سەردانی ئۆفیسی ئێمە دەکەن.''

کاندیدەکەی پارتی لە خورماتوو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ئێمە دەموچاوێکی نوێین لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە دەرکەوتووین بۆ خزمەتی خەڵکی خورماتوو و ناوچەکە خۆمان کاندید کردووە، لە ڕابردوودا ھەم پارتی وەک حزبێکی گەورە و کاریگەر خزمەتی خەڵکی کردووە، ھەم منیش وەک کەسایەتییەکی ئایینی لە ناوچەکەدا ڕۆڵم ھەبووە لە چارەسەرکردنی کێشە و گرفتی خەڵک و گەیاندنی دەستی ھاوکاری بۆ خەڵکی ناوچەکە.'' 

مەلا ھیوا تاھیر دەڵێت: "تا ئێستا ڕێگری نەبووە لە بانگەشەی ئێمە وەک پارتی لە سنوورەکە، بەڵام من تاکە کاندیدی پارتیم و بانگەشەی بەندە لە ھەموو کاندیدانی تری ھاوڕێم قورسترە، چونکە ئێمە لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بارەگامان لە خورماتوو نییە و، تەنیا لەگەڵ ستافێک کار دەکەین بۆ سەرخستنی پارتی لە ناوچەکە، ئەگەر متمانەی دەنگدەرانیش بەدەست بێنم، ھەم خۆم وەک نوێنەر و ھەم وەک پارتییش لە خزمەت خەڵکی خۆماندا دەبین.''

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار