٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھۆزە عەرەبەکانی ناوچە کوردستانییەکان: تاکە حیزب نوێنەرایەتیی ئێمە بکات پارتییە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- گوتەبێژی ھۆزە عەرەبەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان گوتی، دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەین، بۆ ئەوەی ماددەی ١٤٠ جێبەجێ بکەن، چونکە ئاواتی ئێمەیە ناوچەکانمان بکەونە سەر ھەرێمی کوردستان و سەرۆکیشمان تەنها سەرۆک بارزانییە.

شێخ مزاحم ئەلحوێت، گوتەبێژی ھۆزە عەرەبه‌کانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "لە دوای نەمانی ھێزی پێشمەرگە لە ناوچە کوردستانییەکان، دۆخی ئەو ناوچانە بە تەواوی تێک چووە و کەس نییە ئەمنیەتی ئەو ناوچانە بپارێزێت، چونکە ئەوانەی ئێستا دەسەڵاتدارن، تەعەدا لە ھەموو پێکھاتەکان دەکەن، بۆیە دەمانەوێت پارتی ببێتە نوێنەرمان و دەنگ بە کاندیدانی ئەوان دەدەین، چونکە ئەوان بچنە بەغدا کار دەکەن بۆ جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ تا ناوچەکان بکەونە سەر ھەرێمی کوردستان، کە ئەمە ئاواتی ئێمەیە، چونکە جگە لە سەرۆک بارزانی، کەسی دیکە بە سەرۆکی خۆمان نازانین".

ئەلحوێت گوتیشی: "ناوچەکانی ماددەی ١٤٠، ناوچەی کوردستانین و سازشیان لەسەر ناکەین، ئێمەش ھەموو ھۆزەکانی خۆمان ئاگادار کردووەتەوە کە نزیکەی ٦٠ھۆز دەبن، کە دەنگ لە ھەموو بازنەکان بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، بۆیە دەنگی ئێمە بۆ پارتی دەبێت".

دەشڵێ: "ھەموو ھەوڵێک دەدەین و کاری جیددیش دەکەین بۆ سەر خستنی کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان، چونکە تاکە حیزب نوێنەرایەتیی ئێمە بکات، پارتییە".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار