كوێخا عه‌بدوڵڵا، داوایه‌كی له خەڵکی چەمچەماڵ، کەلار، کفری، دەربەندیخان و بناری بەمۆ هه‌یه

چه‌مچه‌ماڵ-KDP.info- عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك، كه‌سایه‌تیی ناسراوی سنووری گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ، داوا له خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌كا ده‌نگ به كاندیدی پارتی له‌و بازنه‌یه‌ی هه‌ڵبژاردن بده‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك، كه‌سایه‌تیی ناسراوی ده‌ڤه‌ری چه‌مچه‌ماڵ و گه‌رمیان، له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) داوای كرد كه خەڵکی چەمچەماڵ، کەلار، کفری، دەربەندیخان و بناری بەمۆ دەنگ بدەن بە شوان محه‌مه‌د ڕۆسته‌م، کاندیدی ژمارە 24 له بازنەی پێنجی سلێمانی.
عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك، نووسیویشیه‌تی: دەنگدان بە کاک شوان، دەنگدانە بە نوێنەری ڕاستەقینەی کەسوکاری ئەنفالکراوان، بۆ ھەوڵی ناساندنی ئەو تاوانە گەورەیە بە جینۆساید و داوای قەرەبووی کەسوکاری ئەنفالکراوان لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە.
دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و كاندیده و پارتی لە ھەموان باشتر دەزانێت چۆن داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانمان و مادەی 140 دەکات.
عه‌بدوڵڵای كوێخا موباره‌ك، دووپاتی كردووه‌ته‌وه: بە گەشەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرکەوتنی کاندیدەکەی لە ناوچەکەماندا، زیاتر سەرنجی پارتی ڕادەکێشین بۆ خزمەتکردنی زیاتری ناوچەکە، دەتوانین داوای پشتیوانی لە پارتی بکەین لە دۆزینەوەی ھەلی کار، دامەزراندن، گێڕانەوەی پترۆ دۆلاری دانەغاز، چارەسەری کێشەی کەمئاوی و ھتد.




