کاندیدی پارتى له گه‌رمیان: به‌ڵێن بێت خزمه‌تکارى هاووڵاتییان بم

گەرمیان-KDP.info- کاندیدى پارتى دیموکراتى کوردستان له بازنه‌ى پێنجى سلێمانى ده‌ڵێت، "ئامانج له خۆکاندیدکردنم به پله‌ى یه‌ک کارکردنه بۆ پاراستن و به‌دیهێنانى مافه نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانییه‌کان له‌ڕێگه‌ى به‌هێزکردنى قه‌واره‌ى ده‌ستوورى و یاساییى هه‌رێمى کوردستانەوە، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ى ئه‌و مادده ده‌ستوورییانه‌ى که به‌ڕوونى باس له ده‌سه‌ڵات و سه‌ره‌وه‌رییه‌کانى کوردستان ده‌کەن، چونکه بۆ به‌ده‌ستهێنانى هه‌ر شایسته و مافێکى هاووڵاتییان ده‌بێت سه‌ره‌تا له جێبه‌جێکردنى بڕگه و خاڵەکانى ئه‌م ده‌ستوره‌وه بێت".
شوان محە‌مەد ڕۆسته‌م، کاندیدى ژماره 24ی بازنه‌ى پێنجى سلێمانى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "هه‌ر کاندیدێکى پارتى کاتێک ده‌چێته په‌رله‌مانى عێراق خاوه‌نى به‌رنامه و ڕوئیاى خۆیه‌تى، هه‌روه‌ک ده‌زانین ناوچه‌ى گه‌رمیان یه‌کێکه له‌و ناوچانه‌ى که له ڕابردوو و سه‌رده‌مى ڕ‌ژێمى به‌عسدا تووشى ڕاگواستن و ئه‌نفال و جینۆساید بووه‌ته‌وه، به‌نده‌ش یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ى که زۆرترین که‌سى بنه‌ماڵەکه‌م ئه‌نفال کراوه، تا ئێستاش وارسه‌کانى ئه‌نفال له دۆخێکى سه‌ختدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن، هێشتا کاریگه‌رى و ئاسه‌واره‌کانى ئه‌م تاوانه به سیمایانه‌وه ده‌بینرێت و وه‌ک پێویست ئاوڕیان لێ نه‌دراوه‌ته‌وه، بۆیه بێگومان یه‌کێک له کاره‌کانم ئیشکردنه له‌سه‌ر پرسى ئه‌نفال، ئه‌ویش له ڕێگه‌ى جێبه‌جێکردنى ئه‌و یاسایانه‌ى که وا ده‌کات حکوومه‌تى عێراق مولزه‌م بێت به قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى ماددى و مه‌عنه‌ویى که‌سوکارى ئه‌نفالکراوان".
گوتیشى: "کارکردن له‌سه‌ر شه‌فافیەتى داهاى سنووره‌که و خزمه‌تکردنى ئیداره‌ى گه‌رمیان به هه‌موو قه‌زا و ناحیه و گونده‌کانییه‌وه، هێڵێکى دیکه‌ی کارکردنمان ده‌بێت، چونکه ئه‌م سنووره خاوه‌نى داهاتێکى باشى ئابوورییه و ئه‌گه‌ر بێت و وه‌ک خۆى به‌گه‌ڕ بخرێت، دەتوانرێت زۆرترین خزمه‌تى پێ بکرێت".
سه‌باره‌ت به پێشوازیى هاووڵاتییان بۆ به‌رنامه و کارنامه‌ى پارتى دیموکراتى کوردستان و کاندیدى پارتى له سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان، شوان محەمه‌د ڕۆسته‌م ڕوونی کرده‌وه: ''ئه‌ندامان و خه‌ڵکى پارتى خاوه‌نى بیر و باوه‌ڕ و دیسیپلینى خۆیانن، به‌بێ موجامه‌له پێشوازیى هاووڵاتییان جێگه‌ى خۆشحاڵییه و ئه‌مه‌ش بێگومان بەپێی ئه‌و ڕاستگۆى و کارکردنه بووه که پارتى له‌م سنووره هه‌یبووه و خه‌ڵکیش باش له‌وه تێ گه‌یشتوون که به‌هێزیى پارتى، واته به‌هێزیى هه‌موو کوردستان".
شوان محمه‌د ڕۆسته‌م، ئێستا له بازنه‌ى 5ی سلێمانى به ژماره 24 کاندیدى پارتى دیموکراتى کوردستانه بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.
ئەرسەلان ئەحمەد




