بەتەمەنەکان: بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان دەنگی ئێمە بۆ پارتییە

ھەولێر -KDP.info- کەسانی بەتەمەن لە ھەرێمی کوردستان داوا لە ھاووڵاتییان دەکەن دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، چونکە ئەوان کاتی خۆی زوڵمی زۆریان دیوە بۆ ئەوەی لە ئارامیدا بژین و پارێزراو بن، چونکە پارتی نەبێت، ئەمنیەت و پارێزراوییش نابێت .
جەمیل خورشید، کەسێکی بەتەمەنە و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان باس لەوە دەکات: ''لە سەردەمی گەنجیی ئێمەدا حکوومەتی عێراق زوڵمێکی زۆری لە کورد کرد و زۆر کوردیان ئەزیەت دا و شەھید و ئەنفال و کیمیابارانیان کرد، بۆیە پێویستە ئەوەمان لەبەرچاو بێت و ڕێگە نەدەین ئەو زوڵمە دووبارە بێتەوە، ئەوەش بەوە دەکرێت دەنگ بدەین و دەنگیش بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین، چونکە لەوەتەی بیرمان دێت پارتییە کە بەرگری لە کورد دەکات و پارێزگاری لە دەستکەوتەکان دەکات، چونکە خۆی خاوەنی دەستکەوتەکانە.''
خەدیجە حاتم کە ئافرەتێکی بەتەمەنە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''با لایەنەکان ھەر بڵێن ئێمە خەباتمان کردووە، ئەوەی ئێمە و خەڵکیش دەزانێت لە خۆشی و ناخۆشیدا ھەر پارتی لە سەنگەردا بووە، بۆیە ئێمە ھەر دەنگمان بە پارتی داوە و ئەم جارەش دەنگی ئێمە بۆ پارتییە و ھەموو خانەوادەکەشم ئاگادار کردووەتەوە کە دەنگ بە پارتی بدەن، چونکە کەس ناتوانێت جێگرەوەی پارتی بێت.''
نادر قادر کە فەرمانبەری خانەنشینە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''پێویستە قەدری دەستکەوتەکان بزانین و ئەو ئازادی و ئارامییەی ھەیە لەدەست خۆمانی نەدەین کە بە خوێنی شەھیدان بەدەست ھاتووە، بۆیە ئەرکی ھەمووانە بچنە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگ بە پارتی بدەن، بۆ ئەوەی دەستکەوتەکان پارێزراو بن و کار بۆ بەدیھێنانی مافەکانی کورد لە بەغدا بکرێت، ئەگەرنا بەغدا ھەرکاتێک بۆی بڕەخسێت لە جاران خراپتر بەرانبەر بە کورد دەکات.''
بڵند ئیبراھیم




