جەماوەری دەڤەری بەڕانەتی پشتگیریی کاندیدانی پارتی دەکەن

دەنگدەرانی سنووری دەڤەری بەڕانەتی پشتگیریی خۆیان بۆ کاندیدانی پارتی دووپات دەکەنەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە دەکەن، پارتی لە ھەموو ھەڵبژاردنەکاندا لەو دەڤەرە ڕکابەری نەبووە و ئەم جارەش دەنگ بە پارتی دەدەنەوە.
سەلیم حوسێن، دەنگدەرێکی شارەدێی بەحرکەیە و بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "من دەنگ بە کاندیدی پارتی دەدەم و خەڵکی ئەم دەڤەرە بەگشتی دەنگ بە پارتی دەدەن، چونکە خەڵکێکی شۆڕشگێر لێرە نیشتەجێن و ھەمیشە ڕۆڵیان ھەبووە لە سەرخستنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، لەبەر ئەوەش پێشبینی دەکەین دەنگی پارتی زیاد بکات.''
محەمەد سەعید، پێشمەرگەی خانەنشینە و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دەنگم بۆ پارتییە، چونکە پارتی لە ڕابردوودا قوربانیی زۆری داوە بۆ ڕزگاری و ئاوەدانکردنەوە کوردستان و، لە ھەردوو قۆناغەکەدا خۆم بەشداریم کردووە. پارتی بەرەنگاری دڕەندەترین دوژمن بووەتەوە و لە سەردەمی ئاوەدانییشدا جێدەستی دیارە لە خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان.''
وەستا خالید دەنگدەرێکی دیکەیە و داوای لە دەنگدەران کرد، ڕۆژی ھەڵبژاردن بەشداری بکەن و دەنگ بە کاندیدانی پارتی بدەن بۆ ئەوەی لە چوار ساڵی داھاتوودا پارتی لە بەغدا بتوانێت زیاتر بەرگری لە مافەکانی خەڵکی کوردستان بکات و دەشڵێت، ''دەنگدان بە پارتی، دەنگدانە بە داھاتوویەکی باشتر و گەشتر بۆ ئێمە و نەوەکانمان.''
قائید میرۆ




