٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خۆشناو: دەنگدەران هۆشیارن و خزمەتگوزاری و ھەڵوێستی پارتییان لە بەرچاوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- كاندیدێكی پارتی لە سنووری بازنەی یەكی ھەولێر پێی وایە، پارتی ئەو ھێزەیە كاری بۆ یەكڕیزیی كورد كردووە و دەڵێ: "لە چوار ساڵی داھاتوودا پلان و بەرنامەی پارتی بۆ بەدەستھێنانی مافەكانی خەڵكی كوردستان جێبەجێ دەكەین".

د. محەمەد سدیق خۆشناو، كاندیدی ژمارە ٢٧ی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پارتی خاوەن مێژوویەكی پڕ سەروەرییە، لەبەر ئەوەش داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەم دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن، ئەو پارتەی خاوەن سەرۆكی بارزانییە، پارتی حزبێكی راستگۆیە لەگەڵ جەماوەری كوردستان و ئەمڕۆ دەنگدەری ئێمەیش خەڵكی هۆشیارن و پڕۆژەكانی خزمەتگوزاری و ھەڵوێستی پارتییان لە بەرچاوە".

كاندیدەكەی پارتی دەڵێت: "بەرنامە و كارنامەی ئێمە بۆ چوار ساڵی داھاتوو لە پەرلەمانی عێراق، بەرنامە و پلانی پارتییە، كە ھەرگیز پارتی ئامادە نەبووە دەست لە بچووكترین مافی رەوای گەلی كوردستان بەردات و پارتی لە ھەر كوێ بووبێت، لەوێ كورد خاوەنی ھەبووە".

خۆشناو ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "پارتی وەك گەورەترین ھێزی كوردستان و عێراق، بەردەوام لە ھەوڵی ئەوەدا بووە كورد یەكڕیز و یەكگرتوو بێت لە بەغدا، لە چوار ساڵی داھاتووشدا ئێمە ئامادەین وەك حزب تەنازۆل لە مافی خۆمان بكەین تەنیا كورد یەكگرتوو بێت و ھەموو پێكەوە یەك بگرین لە پێناو بەدەستھێنانی مافە یاسایی و دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار