ئهمڕۆ ئهنجومهنی وهزیران ئەم بابەتانە دەخاته بەر باس و گفتوگۆ

هەولێر-KDP.info- فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگهیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت ئەنجام دەدات.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
یەکەم: خستنەڕووی رەشنووسی (پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە هەرێمی کوردستان - عێراق).
دووەم: خستنەڕووی رەشنووسی (پڕۆژە یاسای چەک لە هەرێمی کوردستان - عێراق).
سێیەم: خستنەڕووی رەشنووسی (پڕۆژەی ستراتیجی نیشتمانی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان - عێراق 2021 - 2025).
چوارەم: خستنەڕووی راسپاردەی دامەزراندنی ئەنجومەنێک بە ناوی (ئەنجومەنی متمانە بەخشین بە ناوەندەکان و پڕۆگرامەکانی خوێندن لە دامەزراوەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان - عێراق) بۆ دانانی ستانداردی گونجاو بۆ چەسپاندنی بنەماکانی متمانە بەخشین بە جۆرێک، کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ستانداردی نێودەوڵەتی و دەستەبەری نایابی ئەکادیمی و ئاکامەکانی پڕۆسەی خوێندن و فێرکردن.




