دەنگدەرانی سۆران: پارتی مافەکانمان دەپارێزێت

سۆران-KDP.info- دەنگدەرانی سنووری قەزای سۆران ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕۆژی دەنگدان، دەنگیان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستانە و دەنگدەرێکی گەنجیش دەڵێت: ''بۆیە دەنگم بۆ پارتییە، چونکە پارتی مافەکانمان دەپارێزێت.''
ئەڤین عەلی ھەرکی، قوتابی و دانیشتووی سۆران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پارتی حزبی سەرەکییە لە کوردستان و عێراق، تاکە حزبە داکۆکیی تەواو لە مافەکانمان دەکات، لەبەر ئەوە دەنگ بە پارتی دەدەم، پارتی حزبێکە متمانەی لە جەماوەری کوردستان وەرگرتووە و دڵنیام ھەرکەسێک لەسەر ڕێبازی بارزانی پەروەردە کرابێت ھەمیشە سەرکەوتوو دەبێت، پارتی مافەکانم دەپارێزێت و ڕێنیشاندەریشم دەبێت لە خۆپێگەیاندن وەک گەنجێک.''
یوسف محیەدین، دەنگدەرێکی دیکەی سۆرانە و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پارتی حزبی خەڵکی کوردستانە و ئەگەر خەڵک نەبێت پارتی نابێتە حزبی یەکەمی کوردستان و عێراق، ھەروەک سەرۆک بارزانی لە ڕۆژی ١١ی ئەیلوول فەرمووی بچنە دەنگدان و دەنگ بە حزبی خۆتان بدەن، من دەنگ بەو حزبە دەدەم، کە دڵنیام دەنگم دەگاتە جێی مەبەست و لێی پەشیمان نابم.''
شێرزاد سادقیش پێی وایە، پارتی ھێزێکە بەدیلی نییە، ''ئێمە لەوە گەیشتووین ئەگەر پارتی نەمێنێت، چی ڕوو دەدات، لەبەر ئەوە دەنگم بۆ کاندیدی پارتییە، تا ئەو مەترسییانە نەمێنن و لە داھاتوو بتوانین لە وڵاتێکی سەقامگیردا بژین، حزب زۆرن ئەمڕۆ، بەڵام بۆ بەرگریکردن لە خەڵکی کوردستان ھیچیان لە پارتی ناچن.''
قائید میرۆ




