کچان: بۆ ژیانێکی خۆش و ئارامی با دەنگ بە پارتی بدەین

کچانی کورد لە ناوچە جیا جیاکانی ھەرێمی کوردستان داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەن، بۆ ئەوەی لە دواڕۆژدا ژیانێکی خۆش و ئارامیان ھەبێت، لە ڕۆژی دەنگدان دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، چونکە تاکە حزبە کە بتوانێت خۆشی و ئارامی دابین بکات.
چیمەن حەسەن، کچێکی فەرمانبەرە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ھەڵبژاردن بۆ گەلی کورد زۆر گرنگە، بەتایبەت کە لەگەڵ عێراقە، چونکە نوێنەرانی کورد دەبنە ھۆی پارێزگاریکردن لە گەلی کوردستان و مافەکانی و کار بۆ بەدیھانی مافی کورد لە بەغدا دەکەن، ئەوەی بتوانێت ئەو کارەش بکات تەنھا پارتییە، چونکە لە خولەکانی ڕابردوودا بۆمان ڕوون بووەتەوە کە تاکە حزبێکی بەرگریی لە مافی کورد و کوردستان کردووە، پارتی دیموکراتی کوردستانە، بۆیە بۆ ئەوەی پێگەی کورد لە بەغدا بەھێز بکەین، دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین.''
کچێکی دیکە بە ناوی مەحبووبە قادر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''گرنگیی ھەڵبژاردن لەوەدایە کە دەنگی میللەت بۆ پاشەڕۆژی خۆیەتی، بۆیە پێویستە ئەو کەس و حزبانە ھەڵبژێرین کە کار بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان دەکەن و لە ڕۆژی دەنگدان بە جۆشوخرۆشەوە ڕوو لەسەر سندووقی دەنگدان بکەین و دەنگ بە کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین، جگە لە پارتی ھیچ لایەنێک ناتوانێت ببێتە دەنگی میللەتی کوردستان و بەرگریی لێ بکات، بۆیە ھیوادارم ھەموو خەڵکی کوردستان دەنگ بە کاندیدانی پارتی بدەن.''
ڕیحانە جەوھەریش کە قوتابیی زانکۆیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''پارتی دیموکراتی کوردستان حزبێکی زۆر جددیە لە کار و خزمەتکردن و خەڵکی ئێمەش پێویستیان بەو جۆرە حزبانە ھەیە، چونکە ھەندێک بانگەشە دەکەن تەنھا بۆ ئەوەی سەر کەون، دواتر نەک خزمەتی کوردستان ناکەن، بگرە دەست لەگەڵ عەرەبەکان تێکەڵ دەکەن، ئەمەش کارێکی خراپە و ھیوادارم ئەم جارە خەڵک پارتی بە جۆرێک بەھێز بکات کە کەس نەتوانێت دەست بۆ ھەرێمی کوردستان ببات، چونکە بەھێزیی کوردستان لە بەھێزیی پارتیدایە، بۆیە میللەت چاوی لەو حزبەیە کە دەنگی پێ دەدات و ئەگەر بیانەوێت ژیانێکی خۆش و ئارامیان ھەبێت با دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.''
بڵند ئیبراھیم




