خدر مه‌نتك: تاكه زامنی پاراستنی كوردستان پارتییه

كاندیدێكی پارتی له بازنه‌ی دووی هه‌ولێر پێی وایه، تاكه زامنی پاراستنی كوردستان پارتییه و ده‌شڵێت، پارتی وه‌ك چه‌ترێك به‌سه‌ر هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستانه‌وه وه‌ستاوه و به‌رگرییان لێ ده‌كات.
خدر مه‌نتك، كاندیدی ژماره 20ی پارتی له بازنه‌ی دووی هه‌ولێر، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "شانازی به خۆمانه‌وه ده‌كه‌ین کە ئه‌مڕۆ كاندیدین له‌سه‌ر لیستی پارتی، چونكه پارتی هێزی جه‌ماوه‌ره و پشتمان به جه‌ماوه‌ری كوردستان گه‌رمه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژی ده‌نگدان بكه‌نه ڕۆژی كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ركه‌وتنی پارتی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق، ده‌نگده‌ران دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه پارتی هه‌ر به حزبی جه‌ماوه‌ر و خزمه‌تكاری خه‌ڵكی كوردستان ده‌مێنێته‌وه.''
كاندیده‌كه‌ی پارتی ده‌شڵێت: "پارتی بووه‌ته چه‌ترێك بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان و لەسه‌ر هه‌موومان وه‌ستاوه و پارێزگاریمان لێ ده‌كات، داوا له ده‌نگده‌ران ده‌كه‌ین لە هه‌ڵبژاردندا به‌شداری بكه‌ن و پارتی هه‌ڵبژێرن تاکوو چوار ساڵی داهاتوو پڕ بێت له خزمه‌تگوزاری و ئارامی.''
خدر مه‌نتك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: "پارتی واتا هێز، بوونی پارتی‌یش به‌هێزه‌وه تاكه زامنی به‌هێزی هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانمانه، بۆ ئەوەی بتوانین ده‌ستكه‌وتی زیاتر به‌ده‌ست بێنین و به‌سه‌ر پیلانی دوژمنان‌دا زاڵ بین، پێویستمان به پارتییه، چونکە له ڕابردوودا تاكه هێز كه نه‌یارانی گه‌لی كوردستان به‌ره‌نگاری بوونه‌وه پارتی بووە و دیاره پارتی ئارمانجه گه‌وره‌كه‌یه و ئه‌گه‌ر پارتی نه‌بێت ئه‌وه لاوازكردن و سڕینه‌وەی گه‌لی كوردستان لەلاێەن نەیارانەوە سەردەگرێت.''
قائید میرۆ




