٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

''کەسوکاری ئەنفالکراوان دەنگ بە پارتی دەدەن"

سەرچاوە: KDP.info

کەسوکاری ئەنفالکراوان دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن و کاندیدێکی پارتییش دەڵێت: ''پارتی زۆرترین بەرگریی لە کەسوکاری ئەنفالکراوان و شەھیدان کردووە و لە چوار ساڵی داھاتووشدا ھەر یاسایەک پەیوەندیی بە ئەوانەوە ھەبێت، دەنگی بۆ دەدەین.''

نازم بلەیی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "من وەک کوڕە ئەنفالێک دەنگم بۆ پارتییە، لەبەر ئەوەی پارتی تاکە ھێزە بتوانێت بەرگری لە ماف و شایستەکانی کەسوکاری ئەنفاکراوان و شەھیدان بکات، ئەم ئەزموونە بە خوێنی ھەزاران شەھید بەرھەم ھاتووە، پێویستە ھێزێک ھەبێت بەرگری لەو دەستکەوتانە بکات، من بە ئەرکی خۆمی دەزانم دەنگ بە کاندیدی پارتی بدەم.''

ئازاد حاجی کە برایەکی لە شاڵاوی ئەنفالدا شوێنبزر کراوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دەنگی ئێمە بۆ کاندیدانی پارتییە، چونکە ھەر پارتییە بەرگری لە خەڵکی کوردستان دەکات و ئەو ھەموو قوربانییەمان بەخشیوە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ بەرھەم بێت، بێگومان بەرھەمی ئەمڕۆ لە سایەی سەری شەھیدان و خەباتی پارتی و بارزانییە، داواش لە کەسوکاری ئەنفالکراوان دەکەم دەنگ بە پارتی بدەن.''

جوان عەبدوڵڵا، کاندیدی ژمارە ٢٣ی پارتی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پارتی ھەمیشە خۆی بە خاوەنی کەسوکاری ئەنفاکراوان و شەھیدان و جینۆسایدکراوان داناوە، لە چوار ساڵی داھاتووشدا بەرگری لە ماف و شایستەکانی کەسوکاری ئەنفالکراوان و شەھیدان دەکەین، ھەر یاسایەکیش پەیوەندیی بە کەسوکاری ئەنفالکراوانەوە ھەبێت، پارتی دەنگی بۆ دەدات.''

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار