کاندیدێکى پارتى له سلێمانی: هاووڵاتییان به ئومێد و متمانه‌وه لێمان ده‌ڕوانن

سلێمانی-KDP.info- کاندیدێکى پارتى دیموکراتى کوردستان له پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت، بازنه‌ی پشگیرییه جه‌ماوه‌رییه‌کان بۆ سه‌رخستنى کاندیدانى پارتى له سنوورى سلێمانى ڕۆژ به ڕۆژ له فراوانبووندایه، خه‌ڵک بڕوایه‌کى ته‌واویان به کاندیده‌کانى پارتی هەیه، ئه‌مه‌ش به‌ئاشکرا له گردبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کاندا هه‌ستى پێ ده‌کرێت و ده‌شڵێت: "به‌ڵێن ده‌ده‌م به‌وپه‌ڕى توانا و به‌رپرسیارێتییەوە کار بۆ به‌دیهێنانى ئه‌و ئامانجه نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانییانه بکه‌م که پارتى دیموکراتى کورستان له سه‌ره‌تاى دامەزرانییەوە تا ئێتستا بێ‌وچان کارى بۆ کردوون".
شنۆ نووری، کاندیدى پارتى دیموکراتى کوردستان له پارێزگاى سلێمانى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "بێگومان هه‌ر کاندیدێک خاوه‌نى دیدگا و کارنامه‌ى خۆیه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى که ده‌بێته ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کارى له‌سه‌ر بکات، به‌نده وه‌ک کاندیدى پارتى دیموکراتى کوردستان له بازنه‌ى ٢ی سلێمانى له سه‌رەتاى بانگه‌شەوە باسم کردووە و ئێستاش دووباره‌ى ده‌که‌مه‌وه کە به ئەمانه‌ته‌وه خۆم به به‌رپرسیار ده‌زانم له جێبه‌جێکردنى خاڵ به خاڵى ئه‌و کارنامه و به‌ڵێنه‌ى که به هاووڵاتییانم داوه، ئه‌وه‌ى که گرنگه و له ئه‌وله‌یه‌تى کاره‌کانمه هه‌وڵدان و کارکردنه بۆ پاراستن و به‌دیهێنانى مافه نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانییه‌کان له ڕێگه‌ى به‌هێزکردنى قه‌واره‌ى ده‌ستوورى و یاساییى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ى ئه‌و مادده ده‌ستوورییانه‌ى که به‌ڕوونى باس له ده‌سه‌ڵات و سه‌ره‌وه‌رییه‌کانى کوردستان ده‌کەن، چونکه بۆ به‌ده‌ستهێنانى هه‌ر شایسته و مافێکى هاووڵاتییان ده‌بێت پشتئه‌ستوور بێت به جێبه‌جێکردنى بڕگه و خاڵەکانى ده‌ستوور".
گوتیشى: "به ویژدانه‌وه نوێنه‌ره‌کانى پارتى له خوله‌کانى ڕابردووى په‌رله‌مانى عێراق له سه‌نگه‌رى به‌رگریکردن له مافه‌کانى هاووڵاتییاندا بوون، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیى به به‌باتى مووچه و شایسته داراییه‌کانى فه‌رمانبه‌رانه‌وه هه‌بووه، هیچ کات نوێنه‌رێکى پارتى دژى خواستى ڕه‌واى هاووڵاتییان کارى نه‌کردووه، چونکه نه‌هج و به‌رنامه‌ى پارتى ڕێگه‌ى پێ نه‌داوه، بۆیه بێگومان چوونى ئێمه بۆ په‌رله‌مان بۆ ته‌واوکردنى ئەو پره‌نسیپ و بنه‌مایانه‌یه که پێشتر کارى له‌سه‌ر کراوه".
گوتیشى: "بابه‌تى یه‌کڕیزى یه‌کێکى دیکه‌یه له‌و بابەتانەی که ئیشى له‌سه‌ر ده‌که‌ین، من پێم وابێ هه‌ر له‌سه‌رەتاى ده‌ستبه‌کاربوونەوە گرنگترین کارێک که بیکه‌ین یه‌کخستنى ده‌نگ و ڕه‌نگى کورده، چونکه هه‌میشه په‌رته‌وازه‌ییى کورد له نێوخۆ و به‌تایبه‌ت له به‌غدا یه‌کێک بووه له‌و خاڵانه‌ى که وای کردووه به‌رانبه‌ر به‌غدا به لاوازى ده‌ربکه‌وین و به‌ئاسانى نه‌یه‌نه ژێر بارى داخوازى و داواکارییه‌کانى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان، چونکه نه‌بوونى یه‌کڕیزى له نێوخۆ و به‌تایبه‌ت له به‌غدا وا ده‌کات متمانه و پشتگیریى هاووڵاتییانیش بۆ نوێنه‌رانى به‌غدا که‌م ببێته‌وه، یان لاواز بێت، پێویسته هه‌موو جیاوازییه‌کانمان تێ په‌ڕێنین و وه‌ک یه‌ک تیم له یه‌ک سه‌نگه‌رى هاوبه‌شدا کار بۆ به‌دیهێنانى داخوازییه‌کانى هاووڵاتییانى خۆشه‌ویست بکه‌ین".
سه‌باره‌ت به پێشوازیى هاووڵاتییان بۆ به‌رنامه و کارنامه‌ى پارتى دیموکراتى کوردستان و کاندیده‌کانى له سنوورى پارێزگاى سلێمانى، شنۆ نووری ئاماژه‌ى به‌وه دا: ''ئه‌وه‌ى جێگه‌ى خۆشحاڵییه ڕۆژ به ڕۆژ بازنه‌ى پشگیرییه جه‌ماوه‌رییه‌کان له سنوورى سلێمانى و گه‌رمیان له فراوانبووندان، جه‌ماوه‌رى پارتى له‌م سنووره به گوڕوتینه‌وه له ڕیگه‌ى چالاکیى جۆراوجۆره‌وه کار بۆ سه‌رخستنى کاندیده‌کان ده‌کات، هاووڵاتییان پارتى وه‌ک حزبێکى نه‌ته‌وه‌یی و هیوای ڕزگارى بۆ نه‌ته‌وه‌ى کورد ده‌بینن، پێیان وایه به‌هێزبوونى پارتى، واته به‌هێزبوونى کوردستان و به‌هێزبوونى سه‌نگ و ده‌نگى کورد و دابینکردنى ژیانێکى شایسته‌تر بۆ هاووڵاتییان و له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌م تێگه‌یشتنه بڕیاریان داوه ده‌نگ به کاندیده‌کانى پارتى بده‌ن".
شنۆ نووری، ئێستا له پارێزگاى سلێمانى به ژماره (28) له بازنه‌ى( 2) کاندیدى پارتى دیموکراتى کوردستانه بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.
ئەرسەلان ئەحمەد




