٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چین وتوێژەکان: لە سایەی پارتییەوە دەستکەوتە نەتەوەیییەکان بەدەست ھاتوون

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- چین و توێژەکانی ھەرێمی کوردستان باس لەوە دەکەن کە دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن، چونکە دەستکەوتە نەتەوەیییەکانی ئەمڕۆی کوردستان لە سایەی پارتییەوە بەدی ھاتوون و دەنگ دەدەن بۆ ئەوەی ئەو دەستکەوتانە پارێزگارییان لێ بکرێت و ڕێگە نەدەن دوژمنان جارێکی دیکە تەعدا لە کورد بکەن.

عومەر عەبدوڵڵا، کە پیشەی پەرستارە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ڕاستە ئێمە گەنجین و ناخۆشیمان نەدیتووە، بەڵام مێژوو شاھیدە کە کورد بەھێز نەبێت، دوژمن بەردەوام لە بەرانبەر کورددا وەستاوە و ئەوەی بەرگریی لە کورد کردووە و خەباتی کردووە و دەستکەوتی نەتەوەییی ھەبووە، تەنھا پارتی بووە، بۆیە جگە لە پارتی دەنگ بە ھیچ کەس و لایەنێکی دیکە نادەین.''

ڕاکان ئەحمەد، کە پیشەی کاسبکارە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''پارتی واتا کوردستان و ئەگەر پارتی نەبێت کوردستانیش بەو شێوەیە نابێت و لە دەستی دوژمناندا دەبێت، بۆیە پێویستە ھەمووان ھەست بە بەرپرسیارەتی بکەین و پێکەوە بچینە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگ بە پارتی بدەین، چونکە پارتی نەبێت ھیچ دەستکەوتێک بەدەست نایەت، بۆیە پێویستە بە جۆرێک پشتگیری لە پارتی بکەین کە ھەمیشە ھەر حزبی یەکەم بێت لەسەر ئاستی عێراق.''

مێسەر جبۆ، کە پیشەی مامۆستایە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''چەندین ساڵە بەغدا قووتی ھەرێمی کوردستانی بڕیوە و بە ھەموو جۆرێک ھەوڵی لەناوبردنی دەستکەوت و قەوارەی ھەرێم دەدات، بەڵام پارتی لەبەر ئەوەی بەھێز بووە ڕێگەی نەداوە ببنە مەترسی و کوردستانی لە ھەموو قەیرانەکان ڕزگار کردووە و ھەمیشە خاوەن دەستکەوتی نەتەوەیی بووە، بۆیە ئەرکی ھەمووانە زۆرترین کاندیدی پارتی ڕەوانەی بەغدا بکەین، بۆ ئەوەی ببنە قەڵغانێک لە بەرانبەر دوژمنانی کورد و کوردستاندا و کار بۆ بەدەستھێنانی مافی کورد بکەن.''

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار