٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"بەم زووانە گەورەترین پرد لە ھەرێمی کوردستان دەکرێتەوە"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا پردی زێی گەورە بە ڕووی ھاووڵاتیاندا بکرێتەوە و بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەش دەڵێ، پردی زێی گەورە، گەورەترین و درێژترین پردە لە ھەرێمی کوردستان و بە کردنەوەی، ئاسانکاری لە ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستاندا دەکرێت.

ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا پڕۆژەی پردی زێی گەورە بە فەرمی بە ڕووی ھاووڵاتیاندا بکرێتەوە، کە دەکەوێتە نێوان ھەردوو پارێزگای ھەولێر و دھۆک و ھەردوو سایدی پردەکە دەکرێنەوە و ھاتوچۆ تێدا ئاسایی دەبێت، کە گەورەترین و درێژترین پردە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان، چونکە درێژییەکەی دەگاتە ٩٢٨ مەتر".

عەبدوڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "پردی زێی گەورە، کاریگەری لەسەر کەرتی ھاتوچۆ دەبێت و ئاسانکارییەکی زۆر بۆ ھاووڵاتیان دەکات، چونکە دەکەوێتە رێگای سەرەکیی ھەولێر - دھۆک و رێگایەکی سەرەکیشە بۆ ھەموو ھەرێمی کوردستان، کە پێشتر تەنیا یەک ساید بە ڕووی ھاوڵاتیاندا کرابووەوە و کارکردن لە پڕۆژەکەشدا بەردەوام بوو".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار