٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پڕۆژەیەكی گەورەی ئاو لە ئاكرێ جێبەجێ دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئاكرێ -KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی ئاكرێ رایگەیاند، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ١٨ملیار دیناری بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی ئاوی ئاكرێ تەرخان كردووە و لە ماوەیەكی نزیكدا پڕۆژەكە تەواو دەكرێت.

ئەندازیار زرار ئەحمەد سلێمان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، پڕۆژەی ئاوی ئاكرێ بە گوژمەی ٨٩ملیار دینار جێبەجێ دەكرێت، كە ٧٠%ی تەواو بووە و٣٠ %ی مابوو و ئێستا سەرۆكی حكوومەت ١٨ملیاری دیكەی بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە تەرخان كردووە، كە لەسەر زێی گەورە دروست كراوە و ئاو بۆ سەنتەری ئاكرێ و ناحیەی بجیل و ١٨ گوند دابین دەكات.

بەڕێوەبەری ئاوی ئاكرێ گوتیشی، پڕۆژەكە كە بە ھۆی شەڕی داعشەوە راگیرابوو، لەم كابینە دەست پێدەكاتەوە و ئێستا ئامادەكاری كراوە و كاریش ھەندێك كراوە و بۆڕی لە فەڕەنسا دەكڕدرێت و لە ماوەیەكی نزیكدا تەواو دەبێت، چونكە تەنھا بۆڕی ماوە رابكێشرێت، كە سێ كۆمپانیا كاری تێدا دەكەن، بۆیە ئەو پڕۆژەیە سوودی زۆری بۆ قەزای ئاكرێ دەبێت.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار