٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەسەن حەدۆ: پێگەی جەماوەریی پارتی رۆژ بەڕۆژ فراوانتر دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

چۆمان-KDP.info- لە دەڤەری باڵەكایەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن بەردەوامە و بەرپرسێكی پارتیش دەڵێ، ئەمجارەش پارتی دەنگی یەكەم بەدەست دێنێت و ئاشكراشی كرد، رۆژ بەڕۆژ پێگەی پارتی لە فراوانبووندایە.

حەسەن حەدۆ، بەرپرسی لقی ٢٦ی گوڵان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئامادەكاریی زۆر باش كراوە بۆ ھەڵبژاردنی مانگی داھاتووی پەرلەمانی عێراق و لە سنووری ئێمەش وەك لقی ٢٦ی گوڵان و دەڤەری بالەكایەتی، پێشبینی دەكەین دەنگی زیاتر بەدەست بێنین، چونكە بەردەوام پێگەی جەماوەریی پارتی لەم دەڤەرە لە ھەڵكشاندایە و تادێت فراوانتر دەبێت، ھەموو ھەڵبژاردنەكان پارتی لە باڵەكایەتی دەنگی یەكەمی بەدەست ھێناوە و ئەمجارەش دەنگی یەكەم بەدەست دێنێت".

بەرپرسەكەی پارتی گوتی: "ھۆكاری بەرفراوانبوونی پێگەی پارتی، بۆ چەند فاكتەرێك دەگەڕێتەوە، لەوانەش نزیكیی سەرۆك بارزانی لە دەڤەرەكە و سیاسەتی راست و دروستی پارتی و خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان، ھەروەھا دەڤەرەكە بنكەی شۆڕش بووە و ھەمیشە خەڵكێكی تێكوشەر تێیدا دەژین".

حەدۆ روونیشی كردەوە: "نەك ھەر لە دەڤەری باڵەكایەتی، بەڵكو لە سنووری بازنەی یەكی سۆران بە گشتی ئێمە پێشبینی دەكەین سەركەوتنی گەورە بەدەست بێنین و ھەر چوار كاندیدی پارتی سەركەون بۆ پەرلەمانی عێراق، چونكە كاندیدانی ئێمە جێگەی متمانەی جەماوەرن و بە دەرچوونیان زیاتر خزمەت پێشكەش بە خەڵكی ئەو سنوورە دەكەن، بۆ نموونە كاندیدەكەی ئێمە لە چۆمان پێشتر پەرلەمانتار بووە و خەڵك خۆی شایەتیی بۆ دەدات چەندە دڵسۆزانە كاری كردووە".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار