٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان: دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن و دەڵێن، لە ساڵانی رابردوودا پارتی خزمەتی ھەموو توێژەکانی کردووە و پێویستە ئێمەیش بەرامبەر ئەو خزمەتە دەنگ بە کاندیدانی پارتی بدەین.

ھەردی عوسمان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "زۆربەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن، چونکە لە رابردوودا پارتی لە رێگەی جیاوازەوە ھاوکار و پاڵپشتی چینی خاوەن پێداویستیی تایبەت بووە، خۆم دەنگم بۆ کاندیدی پارتییە و کاندیدی خۆم دیاری کردووە، لەو بڕوایەدام کەمئەندامانی دیکەی ھاوڕێم کاندیدی پارتی ھەڵدەبژێرن".

خاوەن پێداویستییەکی تایبەتی دیکە بە ناوی شاکر محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "خۆم لە یەکێک لە رێخکراوەکانی کەمئەندامانم و دەنگم بۆ پارتییە، لەبەر ئەوەی ئێمەی کەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت پێویستمان بە خزمەتکردنە و پارتی دەتوانێ خزمەتی کەمئەندامان بکات".

نێرگز حەسەن، پێی وایە بۆ ئەوەی کەمئەندامان زیاتر خزمەتیان بکرێت، پێویستی بەوەیە پارتی زیاتر بەھێز بێت و گوتیشی: "ئێمە چاومان لە پڕۆژەکانی پارتیە چ وەک حزب یانیش وەک کارنامەی حکوومەت، پارتی وەک بەشداری سەرەکی رۆڵی ھەیە، دەنگم ھەر بۆ پارتییە، بەڵام داواکاریمان لە پارتی ئەوەیە لە داھاتوودا زیاتر ئاوڕ لە کەمئەندامان بداتەوە و وەک پێش قەیرانی دارایی سوودمەند بین لە چەندین خزمەتگوزاری".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار