دووبه‌ردانى بۆ KDP: له مووسڵ تەواوی پێکهاتەکان پاڵپشتیی پارتی دەکەن

نەینەوا-KDP.info- كاندیدێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له سنوورى نه‌ینه‌وا ده‌ڵێ، له مووسڵ پاڵپشتییه‌كى زۆر له‌لایه‌ن ته‌واوى پێكهاته‌كانەوە بۆ كاندیدانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌یه و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر ساختەکاری نه‌كرێت، پارتى زیاتر له 6 كورسى بەدەست بێنێت.
شێروان دووبه‌ردانى، كاندیدى ژمارە 28 له بازنه‌ى دووه‌مى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، كه قه‌زاى شێخان و تلكێف و فایده و باشیك ده‌گرێته‌وه، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "كارنامه‌ى ئێمه بۆ چوار ساڵى داهاتوو، كارنامه‌ى پارتییه، ئه‌وه‌ش روونه ئێمه له ماوه‌ى ڕابردوودا چۆن خزمه‌تى شاره‌كه‌ى خۆمان كردووه بێ جیاوازى، له داهاتووشدا به‌رده‌وام ده‌بین بۆ هێنانى پێداویستیى ته‌ندروستى و پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى بۆ نه‌ینه‌وا و كاركردن بۆ لاوان به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لقى مووسڵى پارتیمان".
دووبه‌ردانى ڕوونیشی کردەوە: "بەرنامەی ئێمە بریتییە لە گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و باره‌گاكانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى پێشوو، هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنى مادده ده‌ستوورییه‌كان، له‌وانه مادده‌ى 140و، لادانى هێزه نایاساییه‌كان و حه‌شد له‌و ناوچانه و ڕاده‌ستكردنى مه‌له‌فى ئه‌منى به پۆلیسى نه‌ینه‌وا و دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى له نێوان پۆلیس و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئاواره‌كان له هه‌رێمى كوردستان بگه‌ڕێنینه‌وه و ده‌ست به ئاوه‌دانكردنه‌وه بكه‌ین و ئارامییان بۆ بگه‌ڕێته‌وه و گرنگى به پێكهاته‌كانیش ده‌ده‌ین له‌و ناوچانه".
گوتیشى: "له هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2018 برایانى عه‌ره‌ب ده‌نگێكى زۆریان به من و كاندیدانى پارتى داوه، ئێستاش له مووسڵ پاڵپشتییه‌كى زۆر له‌لایه‌ن ته‌واوى پێكهاته‌كان له‌وانه برایانى عه‌ره‌ب و مه‌سیحى و ئێزدى و شه‌به‌ك ئه‌وانه‌ى تر، به‌ر له كورد، بۆ ئێمه وه‌كو كاندیدانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌یه و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر كێشه و ته‌زویر نه‌كرێت، پارتى زیاتر له 6 كورسى بێنێت، چونكه خه‌ڵكى مووسڵ تێگه‌یشتوون كه پارتى وه‌كو یه‌كه‌م حیزب له سه‌ر ئاستى عیراق، پارتێكى دیموكراسى و پارتى پێكه‌وه‌ژیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه و داواكاریی زۆر خه‌ڵك هه‌یه كه ئیداره‌ى حوكم له عێراق یان له‌سه‌ر ئاستى مووسڵ، بدرێته كورد و له نێو كوردیشدا پارتى".
نه‌شوان به‌رزنجى




