سه‌باح به‌یتوڵڵا: كار بۆ ئەوە دەکەین له بازنه‌ى 3 هەر چوار كورسى ببه‌ین

ئاكرێ-KDP.info- بەرپرسی لقی 9ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئاكرێ ده‌ڵێ، باوه‌ڕمان به جه‌ماوه‌رى خۆمان هه‌یه و كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر چوار كاندیدى خۆمان له بازنه‌ى 3 كه ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش و شێخانه، ده‌ربچن و هه‌ر چوار كورسى ببه‌ین.
سه‌باح به‌یتوڵڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: "ماوه‌ى دوو مانگه ده‌ستمان به هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن كردووه له سنوورى لقى 9 چه‌ندان كۆڕ و سیمینار و كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجام داوه، كاندیدانى ئێمه‌ش هه‌ڵمه‌تى فراوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پێشوازییەکی زۆر باش له كاندیدانمان ده‌كرێت".
بەرپرسی لقی 9ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئاكرێ گوتیشى: "جه‌ماوه‌رى ئێمه دڵسۆزن و پشتڕاستین له جه‌ماوه‌ر و ئه‌ندام و كادر و دڵسۆزانى خۆمان، هه‌موو داواكاریش ئه‌وه‌یه ئه‌مجاره هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌كى دیموكراسى و هێمنانه به‌ڕێوه بچێت، چونكه باوه‌ڕمان به جه‌ماوه‌رى خۆمان هه‌یه كه چاره‌نووسى خۆیان به چاره‌نووسى پارتى و ڕێبازى پیرۆزى بارزانى گرێ ده‌ده‌ن، بۆیه داوا ده‌كه‌م له جه‌ماوه‌رى خۆمان رۆژى 10ى10 به كه‌رنه‌ڤاڵێكى هێمنانه و دیموكراسیانه بچنه سه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدان و ده‌نگى خۆیان بده‌نه ئه‌و حیزبه‌ى كه 75 ساڵه ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌رى بۆ خه‌ڵكى كوردستان تۆمار ده‌كات و، له فه‌رهه‌نگى ئه‌و حیزبه‌دا خۆچه‌ماندن تێدا نییه".
سه‌باح به‌یتوڵڵا دەشڵێ: "به جه‌ماوه‌رى خۆمان گوتووه، كه چوونه سه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدان له‌گه‌ڵ ویژدانى خۆتان قسه بكه‌ن، مێژوو و ڕابردوو كێ دروستى كردووه، ئه‌و ئازادى و سه‌روه‌رى و ده‌ستكه‌وته‌ى ئێستا هه‌یه كێ دروستى كردووه، خه‌ونى پاشه‌ڕۆژى بۆ گه‌لى كوردستان كێ به‌دی دەهێنێ، گومانی تێدا نییه پارتێكى به‌هێز و سەرۆکەکەی ده‌توانن ئەو خەونانە به‌دی بێنن، ئه‌ویش پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و سەرۆک بارزانین."
به‌رپرسى لقى 9ى پارتى داواشى له جه‌ماوه‌رى سنوورى لقى 9 كرد، ئه‌وانه‌ى تاوه‌كو ئێستا كارتى ده‌نگدانیان وه‌رنه‌گرتۆته‌وه، بچن وه‌ریبگرنه‌وه، ده‌شڵێ: "هه‌ر ده‌نگێك له‌م قۆناغه بۆ ئێمه زۆر گرنگه، ئێستا شێوه‌ى خه‌بات به جۆرێكى تره و به‌م ده‌نگانه ده‌توانین ده‌ستكه‌وتى زیاتر بۆ میله‌تى خۆمان به‌ده‌ست بێنین."
به‌یتوڵڵا له كۆتایى لێدوانه‌كه‌یدا گوتى: "كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر چوار كاندیدى خۆمان له بازنه‌ى 3 كه ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش و شێخانه، ده‌ربچن و هه‌ر چوار كورسى ببه‌ین."
نه‌شوان به‌رزنجى




