کاندیدێكى پارتى له به‌غدا: خەڵكی عەرەبیش ده‌نگمان پێ دەده‌ن

به‌غدا-KDP.info- پارتی دیموکراتی کوردستان لە سێ بانەی بەغدا بەشداریی هەڵبژاردن دەکات، لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەک کورسی بەدەست هێنا، كه ئازاد حەمید شه‌فى بوو، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانه لە بازنەی دووی سەدر لە بەغدا و ده‌ڵێ، نه‌ك ته‌نها كورد، به‌ڵكو دەنگدەری عەرەبیش دەنگمان پێ دەدەن و پێشوازیى گه‌رمممان لێ ده‌كرێت.
پارتی دیموکراتی کوردستان به 51 به‌ربژێر و به‌ربژێرێكى سه‌ربه‌خۆ له واست لە 10 پارێزگا و 28 بازنەی هەڵبژاردن لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەشداریی هەڵبژاردنی عێراق دەکات.
له لێدوانێكى تایبه‌تدا، ئازاد حەمید شه‌فى، كاندیدی ژمارە 35ی پارتی لە بازنەی دووی سەدر له به‌غدا، بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى گوتى: "لە سنوورى بازنه‌كه‌ى خۆم ده‌ستمان به هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه كردووه و رێژه‌یه‌كى باش كورد هه‌یه و په‌یوه‌ندیى باشمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تریش هه‌یه، بۆیه پێشوازییه‌كى گه‌رممان لێ ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت بچینه په‌رله‌مانى عێراق و له‌گه‌ڵ لیستى خۆمان له پارتى به‌یه‌كه‌وه كار و خزمه‌ت بكه‌ین".
ئەو كاندیده‌ى پارتى له بازنه‌ى دووى سه‌درى به‌غدا ڕاشیگه‌یاند: "جگه له ده‌نگده‌رانى كورد، بۆ ئه‌مجاره ده‌نگده‌رى عه‌ره‌بیش ده‌یانه‌وێت ده‌نگمان پێ بده‌ن، ئه‌وان باس له‌و ئاسایش و ئارامى و پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانى و خزمه‌تگوزارییه‌ى كوردستان ده‌كه‌ن و خۆشیان كه سه‌ردانى كوردستان ده‌كه‌ن دەیبینن، بۆیه ده‌یانه‌وێت كورد له سنوورى ئه‌وانیش كار بکات".
شه‌فى ده‌شڵێ: "پێشووتر له كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا گوتاری پارتەكان دژی كورد بوو، بەڵام ئێستا خەڵكی عەرەب باوەڕیان بەو گوتارە نەماوە و قبووڵیان نییە ناوی كوردستان و كورد بە خراپە بهێندرێت و گه‌یشتوون به قه‌ناعه‌ت، كه ته‌نها قسه‌یه."
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: "چه‌ندان بڕیار هەن دژى كورد دراون له‌لایه‌ن حیزبى به‌عسەوە، به تایبه‌ت دژی كوردانى فه‌یلى، بۆیه كار ده‌كه‌م له په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئه‌و بڕیارانه كه ئامانجى سه‌ره‌كیمانه و، هه‌موو مافه‌كانیشمان ده‌زانین به‌پێى یاسا و ده‌ستوور له په‌رله‌مان به‌ده‌ست دێن، بۆیه داواكاریم له ده‌نگده‌رانى كورد هه‌یه ده‌نگ به كاندیدى كورد بده‌ن، چونكه خۆمان ده‌زانین كێشه‌مان چییه و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنیان ده‌ده‌ین".
نه‌شوان به‌رزنجى




