٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بنەماڵەی هوجام سوورچی: دەنگدان بە پارتی، دەنگدانە بە قەزیەی کورد

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info-  بنەماڵەی شەهید هوجام سوورچی دەڵێن، پارتی خاوەنی قەزیەی کوردە و دەتوانێت قەوارەی هەرێمی کوردستان بپارێزێت و ئەگەر سەرۆک بارزانی و پارتی نەبووایەن، ئێستا ڕەوشی کوردستان بە شیوەیەکی تر بوو، هەر بە ڕابەرایەتیی سەرۆک بارزانی و لەپێش چاوی دنیا گەورەترین دوژمنی مرۆڤایەتی شکێنرا.

عومەر هوجام سوورچی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''پارتی خاوەن دەستکەوتە و لەبەر بەرخودان و پاراستنی ئەم دەستکەوتانە دەبێ هەمووان دەنگ بە پارتی بدەن، چونکە پارتییە سازش لەسەر مافی گەلی کورد ناکات، و توانیویەتی کورد بە دنیا بناسێنێت.''

گوتیشی: ''دەبێ هەموو میللەتی کورد ئەوە بزانن کە ئەوەی بتوانێت بەرگری لە قەزیەی کورد بکات و کار بۆ تەواوی کوردستان بکات، هەر پارتی و سەرۆک بارزانییە، ئەوان خۆیان بە خزمەتکاری خەڵک دادەنێن.''

ئاماژەیشی دا: ''پارتی بۆ ئەوە دانەمەزراوە کە دژایەتیی کەس و لایەنێک بکات، بەڵکوو بۆ خزمەتی گەلی کوردستان دامەزراوە، بەڵام پارتی قبووڵیش ناکات کەس هێرش بکاتە سەر کورد و کوردستان، بۆیە دەنگدان بە پارتی بەو واتایە دێت کە تاکی کورد هەست بە شکۆی خۆی دەکات و سەرۆک بارزانیش مڵکی هەموو کوردە، بۆیە دەبێ هەمووان دەنگ بە پارتی بدەن بۆ ئەوەی پاراستنی دەستکەوتەکان مسۆگەرتر بێت.''

 

کــاروان بــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار