٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هاووڵاتییانی شێخان: زیادبوونی کورسییەکانی پارتی لە پەرلەمان وڵامێکه بۆ دوژمنانی کورد

سەرچاوە: KDP.info

شێخان -KDP.info- هاووڵاتییانی قەزای شێخان جەخت لەوە دەکەنەوە کە دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن، چونکە بەھێزبوونی پارتی وڵامێکە بۆ دوژمنان و نەیارانی کورد و لاوازیان دەکات، بەوەش پێگەی کورد بەھێز دەبێت و نوێنەرانی پارتی کار دەکەن بۆ بەدەستھێنانی مافی گەلی کوردستان لە بەغدا.

خەلیل ئیبراھیم، ھاووڵاتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئێمە دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین بۆ ئەوەی پێگەی پارتی لە بەغدا بەھێز بێت، چونکە ھەمووان دەزانن ئەگەر پارتی بەھێز بێت، دوژمنی پارتی بێھێز دەبێت، بۆیە پێویستە ھەمووان دەنگ بە پارتی بدەین، بۆ ئەوەی لە بەغدا بەھێزتر بێت و بتوانێت بەرگری لە مافی گەلی کورد بکات و کار بۆ بەدەستھێنانی مافی کورد بکات، چونکە پارتی، تاکە حزبە کە بە دڵسۆزی و خەمخۆرییەوە کار و خزمەت دەکات.''

سەدیق ئۆمەری، ھاووڵاتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان باسی لەوە کرد: "ئێمە وەکوو هاووڵاتییانی سنووری شێخان داوا لە خەڵک دەکەین دەنگ بە کاندیدانی پارتی بدەن، بۆ ئەوەی پێگەی کورد بەھێز بێت و بەھێزبووونی پێگەی کوردیش پەیوەستە بە بەھێزبوونی پارتییەوە، چونکە پارتی دەتوانێت مافی کورد لە بەغدا بەدەست بێنێت و ڕێگە نادات نەیارانی کورد زەفەر بە کورد ببەن.''

ھەر لەم بارەیەوە، خەلیل کەمال، ڕۆژنامەنووس، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کودستانی گوت: ''ئەم ھەڵبژاردنە بۆ کورد زۆر گرنگە، ڕاستە ھەندێک ڕووداو نیگەرانیی لێ کەوتووەتەوە، بەڵام ناکرێت ئەوە بکەینە بیانوو بۆ دەنگنەدان و پێویستە زیاتر سوور بین و مکوڕتر بین لەسەر دەنگدان و بەشداریکردن لە دەنگدان، بۆ ئەوەی ئەوانەی لەسەر پرسە نەتەوایەتییەکان دژایەتیی پارتییان دەکرد لاوازتر بن و پارتی بەھێزتر بێت و کاریگەریی ھەبێت بۆ بەدەستھێنانی مافی کورد، چونکە ئەوەی خەمی مافی کوردیەتی، ھەر پارتییە.''

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار