گەیلانی بۆ KDP: ھۆكاری پەیوەندیكردنی لایەنەكانی دیكە بە پارتییهوه ئاشكرا دهكات

رانیە-KDP.info- بەرپرسی لقی ١١ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە رانیە رایگەیاند، لە سنووری رانیە بە سەدان ئەندام و لایەنگری لایەنەكانی دیكە پەیوەندییان بەریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كرد، كە تێیدایە لەناو لایەنەكاندا پلەی ھەبووە.
ھیوا گەیلانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بانگەشەكردن لە سنووری رانیە بەردەوامە و خەڵك پێشوازییەكی باشمان لێ دەكات، جەماوەری پارتیش بەردەوام لەو سنوورە لە زیادبووندایە و بە سەدان ئەندام و لایەنگری لایەنەكانی دیكە پەیوەندییان بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كردووە و ھاتوونەتە ناو ریزەكانی پارتی، كە تێیدایە لەناو لایەنەكان پلەشی ھەبووە".
بەرپرسی لقی ١١ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە رانیە باسی لەوەش كرد: "ھۆكاری پەیوەندیكردن بە پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە وتارەكانی سەرۆك بارزانی كاریگەریی زۆری ھەبووە و ھەڵویستی پارتی لەسەر شایستە داراییەكانی ھەرێم و ھەڵوێستە نەتەوایەتییەكانی پارتیش، وایان كردووە كە خەڵك پەیوەندی بە پارتییەوە بكات".
بڵند ئیبراھیم




