٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئیمێنكی: پەیامی پارتی پێكەوەژیانە.. ھەڵمەتێكی باشتر دەكەین

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- ئەمڕۆ بارەگای لیژنەی ناوچەی پارتی لە مووسڵ كرایەوە و ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتیش دەڵێ، پێشتر چالاكیی پارتی لە مووسڵ ھەبووە، بەڵام لە رەوشێكی نائاساییدا. جەختیشی كردەوە، رۆژانی داھاتوو بانگەشەی پارتی لەنێو مووسڵ فراوانتر دەبێت.

جەعفەر ئیمێنكی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە كاتی كردنەوەی بارەگای لیژنەی ناوچەی مووسڵی پارتی، رایگەیاند: "پێشتر راستە پارتی بارەگای نەمابوو لە مووسڵ، بەڵام چالاكیی رێكخستن و سیاسیی پارتی لەنێو مووسڵ بەردەوامی ھەبوو، بەڵام لە رەوشێكی نائاساییدا چالاكییەكانی پارتی لەنێو مووسڵ بەڕێوە دەچوون، ئەمڕۆش لەنێو جەماوەری پارتیدا چالاكیی باشتر ئەنجام دەدەین، بەردەوامیش دەبین و ھەڵمەتێكی باشتر دەكەین بۆ كاندیدانی پارتی لە نێو مووسڵ".

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسیی پارتی روونیشی كردەوە: "پەیامی پارتی پێكەوەژیانە، ئەویش بە كردار، ئەو خەڵكەی ئەمڕۆ لە كردنەوەی بارەگای پارتی ئامادە بوونە، رێژەیەكی زۆری برایانی عەرەبن، ئەوەیش بۆ مێژووی پێكەوەژیان دەگەڕێتەوە لای پارتی دیموكراتی كوردستان".

ئیمێنكی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "پێویستمان بە دەنگی خەڵكی مووسڵە، پارتی سەنگێكی سیاسیی گەورەی ھەیە لە عێراق، ئێمە ئەو سەنگەی پارتی گەورەتر دەكەین لە عێراق، باس لە زیادبوونی كورسی ناكەین، ئێمە باس لەو سەنگە گەورەیەی پارتی دەكەین كە لە عێراق ھەیەتی".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار