٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تازەی فەڕەنسا لە عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

سەلاحەددین-KDP.info- رۆژی یەکشەممە ٢٦ـی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئیریک شۆڤالیێ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە ئۆلیڤیێ دیکۆنتی کونسوڵی فەڕەنسا لە ھەولێر ئامادەی بوو، سەرۆک بارزانی ھیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی تازەی فەڕەنسا لە عێراق خواست و وێرای ئاماژەدانی سەردانی سەرۆک ماکرۆن بۆ ھەرێمی کوردستان جەختی لە پەیوەندی مێژوویی و دۆستانەی نێوان گەلی فەڕەنسا و گەلی کوردستان کردەوە.

ھەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی فەرەنسا ئەوەی دووپاتکردەوە کە دۆستایەتی نێوان گەلی فەڕەنسا و گەلی کوردستان بابەتێکی نەگۆڕ و ھەمیشەییە.

لە درێژەی دیدارەکەدا رۆشنایی خرایە سەر ھەڵبژاردنی مانگی ئۆکتۆبەری داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ھەردولا ھیوایان خواست ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ببێتە ھۆی بەدیھاتنی سەقامگیری و گۆڕانکاری ئیجابی کە لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیانی عێراق بێت.

بارودۆخی شنگال تەوەرێکی تری ئەو دیدارەبوو  و، جەخت لەسەر پێویستی ئاساییبوونەوەی دۆخی شنگال و گەڕانەوەی خەڵکی شنگال بۆ ناوچەکەیان کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار