٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی فەرەنسا لە عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵوێزی نوێی فەرەنسا لە عێراق كرد و چه‌ند بابه‌تێكیان تاوتوێ كرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26/9/2021، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئێریک شۆڤالیێ باڵوێزی نوێی فەرەنسا لە عێراق کرد، سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵوێزی فەرەنسا کرد، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا، سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان کرد و سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی فەرەنسای کرد لە گەلی کوردستان لە قۆناغە جیاوازەکاندا.

باڵوێزی فەرەنسا وێڕای ئاماژەدان بەو گەشەپێدانە ئابووری و ئاوەدانییەی لە هەرێمی کوردستان هەستی پێکردووە و ستایشکردنی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خواستی وڵاتەکەشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمى كوردستان دەربڕی.

پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار