سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵیۆزى فه‌ره‌نسا كرد

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/9/25 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز ئیریك شۆڤالیێ باڵیۆزى تازه‌ى فه‌ره‌نسا له عیراق كرد.
له دیدارێكدا وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون و هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ به‌ڕێز باڵیۆز، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى سیاسى، هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێشبینى بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى له عیراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسییه‌كانى داعش و ئاڵنگارییه‌كانى به‌رده‌م عیراق پێشكه‌ش كرد.
هه‌ردوولا خواستى هاوبه‌شیان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا ده‌ربڕى و هاوڕا بوون كه فه‌ره‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌توانن هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى سه‌قامگیرى له عیراق كه كاریگه‌ریى ئه‌رێنى به سه‌ر ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه‌شه‌وه هه‌یه.
ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریى زیاترى فه‌ره‌نسى له عیراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سووریا و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسولى گشتیى فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر، ئاماده‌ى بوو.




