پارتی پێشبینیی هه‌ڵكشانی ده‌نگی جه‌ماوه‌ر و كورسییه‌كانی ده‌كات

پارتی دیموكراتی كوردستان له ڕێگای سه‌ركردایه‌تیی خۆیه‌وه پێشبینی بۆ زیادبوونی جه‌ماوه‌ر و ده‌نگده‌ر و كورسییه‌كانی ده‌كات و به‌پێی سه‌رجه‌م ڕاپرسییه‌كان پارتی بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له ڕیزی پێشه‌وه و یه‌كه‌می حزبه‌كانی عێراق و كوردستانیش ده‌بێت.
پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان به 45 كورسی و له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش بە 25 كورسییه‌وه شه‌ڕ بۆ مافه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌كات و بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 10ی 10ی ئه‌مساڵیش پارتی به كاندیدكردنی ژماره‌یه‌كی زۆری كادیر و پسپۆڕ و شاره‌زا له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كات.
لەم بارەیەوە، بڵند ئیسماعیل، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیى پارتى دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: "ئەگەر پارتی نەبێت، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ئاوەدانکردنەوە و ئەمن و ئاسایشی ناوخۆیی بۆ هەرێمێکی بەهێزیش نابێت و دنیای دەرەوە ئەو پەیوەندییە بەهێزانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان نابەستێت''، خەڵکیش ئەوە دەزانن، بۆیە دەنگ بە پارتی دەدەن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی ده‌ڵێت، هەرێمێکی بەهێز بە سەرۆکایەتیی سەرکردەیەکی بەهێزی وەک سەرۆک بارزانی دروست دەبێت، ئه‌گه‌ر پارتى له به‌غدا بەهێز بێت، زۆرینه‌ى شیعه و سوننه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان دێنه پێشەوە و گوتیشی: ''له هه‌موو خوله‌كانی ڕابردووی پەرلەماندا، تاكه پەرلەمانتارێکی پارتی له سەنگەری خەڵكی كوردستان و ڕێبازى پیرۆزى بارزانى لای نه‌داوه، کەچی هه‌ر له‌م خوله‌دا کە ڕادەبرێت، بینیتان ١٥ پەرلەمانتاری هه‌موو لیسته‌كانی دیکە، جگه له لیستی پارتى، فراكسیۆنێكیان بۆ دژایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان پێك هێنا''.
بڵند ئیسماعیل ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: ''كاتێک ئێمه ده‌چووین ڕێكکه‌وتنمان له‌سه‌ر به‌شه‌بودجه‌ى پێشمه‌رگه و قووتى خه‌ڵكی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی ده‌كرد، خەڵکی تر ئیمزایان كۆ ده‌كرده‌وه و داوایان دەکرد بودجەی کوردستان ببڕدرێت، كاتێ ئێمه باسى كێشه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كانمان ده‌كرد، ئه‌وان ده‌یانویست شاره‌كانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستانیش بخرێنه‌وه سه‌ر به‌غدا، کە ئێمه داكۆكیمان له قه‌واره‌یەکی بەهێزی هه‌رێمى كوردستان ده‌كرد، ئه‌وان داوایان ده‌كرد وەک پارێزگا هەڵسوکەوت له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بكرێت و داویان ده‌كرد پێشمه‌رگه لە ناوچە دابڕێنراوەکان نه‌مێنێت و حه‌شدى شه‌عبى لەوێ جێگیر بکرێت، بۆیە ئه‌وانه نوێنه‌رایه‌تیى خه‌ڵكى كوردستانیان پێ ناكرێت''.
ڕاشیگه‌یاند: پارتی هێزی ده‌وڵه‌تدارییە و ده‌زانێت به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌نگاو بهاوێت و ''هه‌میشه سه‌ركرده‌كانمان له پێشوازیى سه‌ركرده‌كانى جیهاندان، یان سه‌ركرده گه‌وره‌كانى وڵاتان له پێشوازیى سه‌ركرده‌كانى ئێمه‌دان''، بۆیه ده‌نگدان به پارتى، ده‌نگدانه به‌و هه‌موو دەسکەوتانە و ''دڵنیاین لە هەڵبژاردنی ئه‌م جاره‌شدا پارتی لەسەر ئاستی عێراق حزبى یه‌كه‌م ده‌بێت''.
هاوكات سەعید پشدەری، به‌رپرسی لقی 4ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی، بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی ڕاگەیاند، ڕۆژانه له باره‌گای لق زیاتر له 500 که‌س ده‌بینن و دەشڵێت، ئاستی بانگه‌شه پێی ناوه‌ته قۆناغێکی گرنگ و گه‌رمه‌وه و تا دێت جه‌ماوه‌ری پارتی له سلێمانی فراوانتر ده‌بێت و خه‌ڵکێکی زۆر په‌یوه‌ندییان به پارتییه‌وه کردووه و پشتیوانی لە پارتی ده‌کەن.
سەعید پشدەری ڕوونی کردەوە: ''له سلێمانی ئاستی بانگه‌شه‌مان به هێمنانه و به باشی ده‌ڕواتە پێشەوە، هەرچەند بەداخەوە کاری ھەندێ لایەن تەنیا ھێرشکردنە بۆ سەر پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڵام ئێمە ئامۆژگاریی سەرۆک بارزانی جێبەجێ دەکەین و ھێرش ناکەینە سەر کەس و بانگەشەیەک بەڕێوە دەبەین کە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی نەبێت و وەک پارتی بانگەشەیەکی شارستانی بەڕێوە دەبەین.''
بەرپرسی لقی 4ی پارتی دەشڵێت، پارتی لە ڕابردوودا ئەوەندە دەستکەوتی مەزن و زۆری ھەبووە کە ھەموو پارتییەک دەتوانێت بە شانازییەوە بانگەشە بکات، چونکە ''ئێمە وەک پارتی دروشم و کردارەکانمان یەکن و بەو جیاوازییەوە جوانین کە خزمەت دەکەین، ھەر بەو جیاوازییەشەوە دەمێنینەوە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان“.
سەعید پشدەری جەختی لەوە کردەوە: "دڵنیاین پارتی لە ھەڵبژاردنی مانگی داھاتوو سەر دەکەوێت، بەڵام دەمانەوێت تەپڵی ئەو سەرکەوتنەی پارتی لە سلێمانییەوە لێ بدرێت و داوا لە جەماوەری پارتی دەکەین بە دەنگدانی خۆیان ڕۆژی 10/10 بکەنە ڕۆژی سەرکەوتنی پارتی''.
هه‌رله‌م بارەیەوه، دیاری حوسێن، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: "دوای کردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، بینیتان پێشوازیی خه‌ڵکی که‌رکووک له به‌ربژێرانی پارتی چۆن بوو، ئێستاش له ئاستێکی زۆر باش پێشوازی له کاندیه‌کانمان ده‌کرێت و کار و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌ردوو کاندیدمان، کاک شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا و نه‌جوا کاکه‌یی زۆر به‌باشی به‌ڕێوه ده‌چێت و به گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ شاره‌که ئومێدی زۆر بۆ خەڵکەکەی پەیدا بووه، ڕاسته لێره‌وله‌وێ گرفت بۆ کاندیه‌کانمان دروست بووه، به‌تایبه‌ت له بانگه‌شه‌ی جه‌ماوه‌ری، به‌ڵام ئاستی پێشوازیی خه‌ڵکی که‌رکووک وای کردووه به ئیراده‌یه‌کی پۆڵایینه‌وه بچینه ناو خه‌ڵکه‌وه و که‌رکووکییه‌کان تینووی گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتین.''
جێگری به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی که‌رکووک-گه‌رمیانی پارتی لەبارەی پێگەی پارتی لەم هەڵبژاردنە لە کەرکووک گوتیشی: "به دڵنیایییه‌وه خه‌ڵکێکی زۆر پارتی‌یش نین، بەڵام ده‌نگ بە پارتی دەدەن، خه‌ڵک لە دۆخی ئە‌م شاره نیگه‌رانه و کورد به‌ئاشکرا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره، بۆیه ئه‌مانه ده‌نگی زۆر ناڕازیی لێ کەوتووەتەوە و وای کردووه کۆبوونه‌وه له ده‌وری پارتی زیاتر ببێت، خۆشەویستیی خەڵکی کەرکووک بۆ پارتی لە هەموو ماڵێکە، بۆیە بە تەئکید دەنگی پارتی هەمیشە زیادی کردووە، له‌م هه‌ڵبژاردنەشدا ده‌نگی پارتی زۆر زیاد ده‌کات".
كارزان سه‌باح هه‌ورامی




