ھۆزە عەرەبەکانی ناوچە کوردستانییەکان: میللەتێک سەرۆک بارزانی سەرۆکی بێت ھیچ کات چۆک نادات

مووسڵ -KDP.info- ھۆزە عەرەبەکانی مووسڵ لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان باس لەوە دەکەن کە ''بەشانازییەوە یادی چوار ساڵەی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم دەکەینەوە کە سەرکەوتنێکی گەورە بوو، ئێمە ڕیفراندۆممان کرد و نەوەی داھاتووش ڕێگای ئێمە تەواو دەکەن و دەوڵەتی کوردستان ڕادەگەیەنن.''
لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە، ھاتووە: ''بە فەخر و شانازییەوە یادی چوار ساڵەی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆییی کوردستان دەکەینەوە، کە توانرا بە پشتیوانیی خودا و مەرجەعی کورد، سەرۆک بارزانی، سەرکەوتن بەسەر دوژمناندا بەدەست بێنین و لە ڕۆژێکی وەکوو ئەمڕۆدا ھەموو پێکھاتەکان بە ھێزەوە توانییان بۆ ھەموو جیھانی بسلەمێنن کە ئێمەش وەکوو عەرەب لەسەر ئامانجی خۆمان پاشگەز نابینەوە و بەردەوام دەبین لەسەر ڕێبازی کوردستان و بەتایبەت ڕێبازی پیرۆزی بارزانیی باوک کە ھەرێمی کوردستان ھیچ کات سازش ناکات لە بەرانبەر ئەجێندای دەرەکی و حکوومەتی و تائیفیی عێراقی پێشوو کە بەرانبەر ھەرێمی کوردستان شکەستیان ھێنا.''
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو: "ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر ڕێبازی سەرۆک بارزانی و باوکی ڕۆحیی نەتەوەیی کورد، لەبەر ئەوەی میللەتێک بارزانی سەرۆکی بێت ھیچ کات چۆک نادات، ئێمە دەستمان بە ڕیفراندۆم کرد و نەوەی داھاتووش تەواوکەری ڕێگای ئێمە دەبن و دەوڵەتی کوردستان ڕادەگەیەنن.''
بڵند ئیبراھیم




