٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی پارتی لە مووسڵ ڕێوڕەسمێکی فراوان ساز دەکات و ناوچەی پارتییش دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info-  سەرپەرشتیاری بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ گوتی، ''سبەی لە مووسڵ بەفەرمی دەست بە بانگەشە دەکەین و کاندیدانی خۆمان بە خەڵکی مووسڵ دەناسێنین، خەڵکێکی زۆریش پشتیوانیمان دەکەن و بارەگایەک دەکەینەوە و ئەم جارە دۆخمان زۆر باشە و بە کەمی ھەشت کورسی بەدەست دێنین.''

عەلی مونعم بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''من وەکوو بەرپرسی ناوچەی پارتی لە مووسڵ سەرپەرشتیی بانگەشە دەکەم و بڕیارە سبەی سەعات ١١:٠٠ی پێش نیوەڕۆ بەفەرمی بارەگای ناوچەی پارتی لەناو مووسڵ بکەینەوە و ھەر لەو ڕێوڕەسمەدا کاندیدانی ئێمەش ئامادە بن و بە خەڵکیان دناسێنین، هەروەها شێخانی عەرەب و بەرپرسانی حکوومی و حزبییش ئامادەی ڕێوڕەسمەکە دەبن کە لە ناوچەی غابات لە مووسڵ ساز دەکرێت.''

مونعم باسی لەوەش کرد: ''بەپێی دیراسەی ئێمە لە مووسڵ ھەشت کورسی بە کەمی بەدەست دێنین، لە مەخموور دوو کورسی و لە دەشتی نەینەوا سێ کورسی و لە شنگال دوو کورسی و لە زومماریش کورسییەک بەدەست دێنین.''

گوتیشی: ''تا ئێستا بانگەشە باش بەڕێوە دەچێت و کاندیدەکانمان بانگەشە دەکەن و ھەم عەرەب و ھەم پێکھاتەکان پێشوازییەکی باشیان لێ دەکەن، چونکە جەماوەرێکی زۆرمان لە مووسڵ ھەیە.''

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار