٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زاخۆییەكان بۆ KDP: گرەو لەسەر دەنگدەرانی زاخۆ ناكرێت

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info- دەنگدەرانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەڵێن دەدەن دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن و رۆژنامەڤانێكی زاخۆییش دەڵێ، گرەو لەسەر دەنگدەرانی زاخۆ ناكرێت و لە سەرەتای دروستبوونی پارتییەوە زاخۆ یەكلا بووەتەوە، كە بانكی پارتییە بۆ دەنگدان.

رەزوان سندی، وەك گەنجێكی زاخۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئێمە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەژین و دەوروبەرمان ھەمووی ئاگرە لەم ناوچەیەدا، ئەگەر خاوەن بەرنامەیەكی نەتەوەیی نەبین، زەحمەتە بتوانین بژین، من پێموایە پارتی تاكە ھێزە بتوانێت بەرگری لە خاك و مافی خەڵكی كوردستان بكات، پارتی دەتوانێ بەرەنگاری ھەر پیلانێك ببێتەوە، لەبەر ئەوە بە شانازییەوە دەنگم بۆ پارتی دیموكراتی كوردستانە".

مەسعوود لاوەندی رۆژنامەنووسیش پێی وایە، گرەو لەسەر زاخۆ ناكرێت و ھەرلە سەرەتای دروستبوونی پارتییەوە زاخۆ مەڵبەندی كوردایەتی بووە، چەندین جار سەرۆك بارزانی ئاماژەی بە قارەمانێتی و خۆراگریی زاخۆییەكان داوە، دەنگم بۆ كاندیدانی پارتییە و زاخۆ وەك بانكی دەنگدانە بۆ پارتی، چونكە رێژەیەكی زۆری خەڵكی زاخۆ دەنگدەری پارتین".

چێوار عوسمان، كە دەنگدەرێكی دیكەی دەڤەری زاخۆیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ھەڵبژاردنی ئەمجارە بۆ كورد گرینگە و پێویستە بە ھەستیاری مامەڵە لەگەڵ ھەڵبژاردندا بكەین، ئێمە وەك خەڵكی زاخۆ دەنگمان بۆ كاندیدانی پارتییە و ھەموو ھەولێكیش بۆ سەرخستنی كاندیدانی پارتی دەدەین لە پێناو كوردستانێكی بەھێزتردا".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار