پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی د. یوسف عەلی و محەمەد تاھر بەگ و محەمەد زێڕنگەر دەکات

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی د. یوسف حاجی عەلی و محەمەد سدیق حاجی تاھر بەگ و محەمەد ئەحمەد عەبدوڵڵاى زێڕنگەر دەکات.
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
به‌ڕێزان خانه‌وادی پرۆفیسۆری خوالێخۆشبوو (د. یوسف حاجی عەلی)
بەداخ و پەژارەیەكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی یاسازانی دیار و ناسراوی کورد پرۆفیسۆر(د. یوسف حاجی عەلی) مان بیست.
سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده كوردپه‌روه‌ر و تێکۆشەرەکەتان و ته‌واوی كه‌سوكار و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و، به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
______________________
به‌ڕێزان خانەوادی خوالێخۆشبوو ( محەمەد سدیق حاجی تاھر بەگ)
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و شۆڕشی گوڵان، خوالێخۆشبوو (محەمەد سدیق حاجی تاھر بەگ)مان بیست.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌وادە کورپەروەر و نیشتیمانپەروەرەکەتان و کەسوکار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواکارین گیانی كۆچكردوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات و، دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
_____________________
به‌ڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (محەمەد ئەحمەد عەبدوڵڵاى زێڕنگەر)
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هه‌واڵی کۆچی دوایی کەسایەتى دیارى قەڵادزێ و دڵسۆزى ریێبازى بارزانى ، خوالێخۆشبوو (محەمەد ئەحمەد عەبدوڵڵاى زێڕنگەر)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌وادە کوردپەروەرەکەتان و ته‌واوی کەسوکار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواکارین گیانی كۆچكردوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات و، دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان




