پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مەحموود کانى شۆکى و حاجی وەتمان و حاجى حەمە گۆڵ دەکات

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی مەحموود محەمەد کانى شۆکى و حاجی وەتمان و حاجى حەمە تاڵیبى حەمە گۆڵ دەکات.
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
به‌ڕێزان خانەوادی خوالێخۆشبوو ( مەحموود محەمەد کانى شۆکى)
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هه‌واڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو(مەحموود محەمەد کانى شۆکى)مان بیست.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌وادە بەڕێزەکەتان و کەسوکار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواکارین گیانی كۆچكردوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات و، دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
_________________________
به‌ڕێزان خانەوادەى خوالێخۆشبوو( حاجی وەتمان)
خەمباربووین بە بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (ئامینە حەسەن قادر)، کە دەکاتە هاوژینى ھاڤاڵ و پێشمەرگەى شۆڕشى مەزنى ئەیلول (حاجى وەتمان) و دایکى هەڤاڵمان (مامۆستا شێخە).
بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده کوردپەروەرەکەتان و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان بە هاوبه‌شی خه‌متان دەزانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌واییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و، به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
_____________________
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو (حاجى حەمە تاڵیبى حەمە گۆڵ)
بەداخێکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو(جەیران ئەحمەد)ی هاوژینى پێشمەرگەى شۆڕشى مەزنى ئەیلول، خوالێخۆشبوو (حاجى حەمە تاڵیبى حەمە گۆڵ)مان بیست.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده بەڕێز و کوردپەروەرەکەتان و سەرجەم خزم و دۆست و کەسوکاری خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و، ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان




