٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش لە عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ شەممە 25ی ئەیلوولی 2021، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد فەزلولباری باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش لە عێراق کرد. 

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو پێشخستنی پەیوەندییەکانی بەنگلادێش لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.

باڵیۆزی بەنگلادێش، سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگیی حکوومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستانی کرد لەگەڵ رەوەندی بەنگلادێشی لە هەرێم و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار