پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی قادر حەمە عەلى و حەسەن رەسوڵ لۆر و حەسەن ئیبراهیم چۆمە دەکات

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی قادر ئەحمەد رەحیم حەمە عەلى و حەسەن رەسوڵ محەمەد لۆر و حەسەن ئیبراهیم چۆمە دەکات.
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
به‌ڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (قادر ئەحمەد رەحیم حەمە عەلى)
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هه‌واڵی کۆچی دوایی ھەڤاڵی دڵسۆزى پارتیمان لە سنوورى قەڵادزێ، خوالێخۆشبوو (قادر ئەحمەد رەحیم حەمە عەلی)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌وادە بەڕێزەکەتان و کەسوکار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواکارین گیانی كۆچكردوو به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات و، دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
_____________________
به‌ڕێزان خانەوادەى خوالێخۆشبوو (حەسەن رەسوڵ محەمەد لۆر)
خەمباربووین بە بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی ھاوژینی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو خاتوو (خەزان ئیبڕاھیم حەمەڕەش).
بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده بەڕێزەکەتان و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌واییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و، به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
_______________________
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو (حەسەن ئیبراهیم چۆمە)
بەداخێکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (رەحمە کوێخا باپیر) کە دەکاتە هاوژینى خوالێخۆشبوو (حەسەن ئیبراهیم چۆمە) و دایکى هەڤاڵانمان (خالید چۆمە سوتاوى و عەبدوڵڵا چۆمە سوتاوى)مان بیست.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده بەڕێزەکەتان و سەرجەو خزم و دۆست و کەسوکاری خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و، ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان




