پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مەلا حەسەن سەنگاوی و سەید قودرەت و عەبدوڵڵا حوسێن دەکات

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی مەلا حەسەن محەمەد سەنگاوی و سەید قودرەت سەید غالب و عەبدوڵڵا ئەحمەد حوسێن دەکات.
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
به‌ڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (مەلا حەسەن محەمەد سەنگاوی)
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و کادیرى شوڕشی مەزنی ئەیلول و گوڵان و ئەندامى لقى سێى پارتیمان، حوالێخۆشبوو(مەلا حەسەن محەمەد سەنگاوی)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌وادە کوردپەروەرەکەتان و ته‌واوی کەسوکار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواکارین گیانی كۆچكردوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات و، دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
________________________
به‌ڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو ( سەید قودرەت سەید غالب)
خەمباربووین بە بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (فکریە حەسەن) هاوژینى کادیرى خوالێخۆشبوو (سەید قودرەت سەید غالب).
بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده بەڕێزەکەتان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین و، خۆمان بە هاوبه‌شی خه‌متان دەزانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌واییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
_____________________
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو ( عەبدوڵڵا ئەحمەد حوسێن)
بەداخێکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و کەسایەتی دیار و ناسراوی دەڤەرى پشدەر، خوالێخۆشبوو(عەبدوڵڵا ئەحمەد حوسێن) مان بیست.
پرسە و سه‌ره‌خۆشیمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده بەڕێز و کوردپەروەرەکەتان و سەرجەو خزم و دۆست و کەسوکاری خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و، ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان




