''نەخشەی سیاسیی عێراق دەگۆڕدرێت.. پارتی یەکەم دەبێت''
__2021_09_23_h17m46s6__HK.jpg)
عێراق دەچێتە تەجروبەی پێنجەمی هەڵبژاردن لە دوای ساڵی ٢٠٠٥ و، لەنێو مەشهەدێکی گەورەی سیاسیی عێراق و نێودەوڵەتیدا هەمووان نیگایان لەسەر هەڵبژاردنەکانە و چاویان لەوەیە ئەم هەڵبژاردنەی عێراق سەرکەوتوو بێت و لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوە بچێت.
١٠ی مانگی ١٠ی ئەمساڵ ڕۆژی هەڵبژاردنەکانە کە ٢١ هاوپەیمانی و ١٦٧ لایەنی سیاسی و ٣٢٤٩ کاندید تێیدا بەشدارن و لەوانە ٩٥١ کەسیان ئافرەتن و لە ٨٣ بازنەی هەڵبژاردندا لە سەر ٣٢٠ کورسیی پەرلەمانی کێبڕکی دەکەن.
''کورد خاوەنی قەزیەیە''
لە دەستپێکی بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: ''بێگومان هه‌ڵبژاردن ڕاستترین و باشترین ڕێگه‌یه بۆ هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك كه له ده‌سه‌ڵاتدا بكرێت، پارتی خۆی خاوه‌نی بیرۆكه‌ی هه‌ڵبژاردنه، هه‌مووتان له‌بیرتانه له نه‌ورۆزی ساڵی ١٩٩١ له كاتی ڕاپه‌ڕینی گه‌وره له شاری كۆیه، ئه‌و بانگه‌وازه‌مان ئاڕاسته‌ی هه‌موو جیهان و گه‌لی كوردستان كرد، كه ده‌مانه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكه‌ین و له شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێرییه‌وه بچین بۆ شه‌رعیه‌تی ده‌ستووری و قانوونی به هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه كه‌س فه‌ڕزی نەكردبوو له‌سه‌ر ئێمه، باوه‌ڕیش ناكه‌م ئه‌و كاته کەس بیری له‌وه كردبێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه بۆ ئێمه وه‌كوو پارتی، مه‌سه‌لەیەكی مه‌بده‌ئی و قه‌ناعه‌ته، ئێستاش ئێمه ده‌ڵێین هه‌ر ئاڵوگۆڕێك له ده‌سه‌ڵاتدا له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردن و له ڕێگه‌ی دیموكراسییه‌وه بكرێت، باشە، به‌ڵام به كووده‌تا ئاڵوگۆڕ ناكرێت.''
سەرۆک بارزانی گوتیشی: ''له هه‌ڵبژاردنی ڕابردوودا پارتی نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم، به‌ڵكوو له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عێراق بوو به حزبی ژماره یه‌ك، بێگومان ئه‌مه ئه‌نجامی ماندووبوون و زه‌حمه‌تی قیاده و كادیر و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی بووه، به‌ڵام له‌بیرتان نه‌چێت، پاداشتی گه‌لی كوردستانیش بوو بۆ پارتی و بۆ هه‌ڵوێسته نه‌گۆڕ و نه‌ته‌وه‌ییه ڕاست و دروسته‌كانی پارتی''.
سەرۆک بارزانی ئامەژەی بەوەش دا: ''ئومێده‌وارم ئه‌م جاره‌ش پارتی هه‌روا به سه‌ركه‌وتوویی له‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌ربچێت و هه‌ر به حزبی ژماره یه‌ك بمێنێته‌وه، هه‌موو حزبێكیش هه‌قی خۆیه‌تی هه‌وڵ بدات حزبی یه‌كه‌م بێـت، ئه‌و حه‌قه هی پارتیشه بێگومان، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌و سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وتانه بپارێزین، داوا ده‌كه‌م هه‌موو ڕێكخستنه‌كانی پارتی به جۆشوخرۆشێكی تازه‌وه بێنه مه‌یدان، داوا له هه‌موو كادیر و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی ده‌كه‌م کە هه‌مووان دڵسۆزانە به‌شدار بن له هه‌ڵبژاردندا، چونكه هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نووسسازه.''
''پەیامی سەرۆک بارزانی ڕوون بوو''
لەم پێوەندەدا، د. هەژار بەشیر سەعدوون، مامۆستای زانکۆی دهۆک و پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان، دەڵێت: ''پەیامی سەرۆک بارزانی کورت و پوخت و بایەخدار بوو، چونکە سەرۆک بارزانی دەیزانی کێشەی کورد لە عێراقدا کێشەی نزیکەی چەرخێکە و قەزیەی کورد لە عێراقدا بەند نییە بە مووچەوە، کێشەی کورد لە عێراقدا کێشەی سیاسیی گەورەیە و دواتر ئەو کێشانەی ئێستا ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەبنەوە، بەشیکی بچووکن لە کێشەی کورد و، کورد خاوەنی زمان و کەلتوور و خاک و دابونەرێت و مێژووی تایبەتی خۆیەتی و لەگەڵ دامەزرانی دەوڵەتی عێراق و داگیرکاریی نێودەوڵەتی لە ناوچەکەدا، کوردستانیش پارچە کرا.''
د. هەژار بەشیر سەعدوون بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''لەدوای ساڵی ٢٠٠٣وە ئاڵنگاریی گەورە ڕووبەڕووی عێراق بووەتەوە. لە هەرێمی کوردستانیش پارتی حزبی حوکمڕانی بووە(Party of government) و پێوەندییەکانی دەسەڵاتداریی نێوخۆیی و دەرەوەشی بەڕێوە بردووە، بۆیە ئێستا ئەگەر پارتی بەهێز بێت، کوردستان بەهێز بێت، چونکە پارتی حزبێکە هیچ جارێک نەچووەتە نێو کێشە کەسی و ناوچەیییەکان و هەمیشە لە خەمی کوردستان و پاراستن و بەهێزکردنی ئەم قەوارەیەدا بووە، لەبەر ئەوە، بۆ گەشەپێدان و بەدەستهێنانی دەستکەوتەکان، دەبێ پارتی بەهێز بێت.''
''شەڕی کورد بۆ جێبەجیکردنی دەستوورە''
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا گوتی: ''له ناوخۆشمان له كوردستان، ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ین هه‌موو لایه‌ك به‌خۆدا بچنه‌وه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵی یه‌كترشكاندن و یه‌كترله‌ناوبردن بده‌ن، بیر له‌وه بكرێته‌وه چۆن پێكه‌وه ئیش بكه‌ین بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان و خه‌بات بكه‌ین، چۆن ئه‌و هه‌موو ته‌حه‌ددییاته‌ی له‌پێشمانه به‌رانبه‌ریان بوه‌ستین، له‌گه‌ڵ به‌غداش زۆرمان پێ خۆشه چاره‌سه‌ری هه‌موو گیروگرفته‌كان بكرێت به ته‌فاهوم و له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت و سازان و هاوسه‌نگی، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت مه‌شاكیل هه‌ر بەرده‌وام ده‌بێت، زۆر شێوه‌ش ئه‌زموون كراوە له عێراقدا، من پێم وایه كاتی ئه‌وه هاتووه زۆر به‌جددی بیر له‌وه بكرێته‌وه کە چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌و گرفتانه بكرێت.''
خەلەف شەڕەفانی، شرۆڤەکاری سیاسییش دەڵێت: ''کێشەی کورد لەگەڵ عێراق کێشەیەکی دەستوورییە و کورد دەیەوێت دەستوور وەک خۆی بکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە و پەیامی سەرۆک زۆر ڕوون و ئاشکرا بوو، چونکە عەقڵیەتی سیاسیی بەغدا هێشتا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە مامەڵە لەگەڵ قەزیەی کورددا بکات، بۆیە دەبێ دنیاش ئەوە بزانێت کە کورد هەرگیز عامیلی تەهدید نەبووە، چونکە کورد ویستوویەتی عێراقێکی فیدراڵ هەبێت و هەموو نەتەوەکانی بە شەراکەت بژین.''
ئەو شرۆڤەکارە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی گوت: ''ئێستا زۆر کێشەی هەڵپەسێردراو هەن و بوونەتە کێشەی جددی لە نێوان عێراق و هەرێمی کوردستاندا، لەوانەش ماددەی ١٤٠ و کێشەی پێشمەرگە و ڕێککەوتنی شنگال و، دەبێ حکوومەتی عێراق خۆی لەو کێشانە نەدزێتەوە، چونکە تا ئەم كێشانە چارەسەر نەکرێن، هەمیشە هەڕەشە و پەرتەوازەیی لە عێراقدا دەبێت.''
خەلەف شەڕەفانی ئاماژەیشی دا: ''چیی تر نەخشەی سیاسیی عێراق وەک خۆی نامێنێت و پێ دەچێت لە عێراقدا گۆڕانی سیاسیی گەورە بکرێت لە هەموو جومگەکاندا، بۆیە ئەمەریکاش گەیشتووەتە ئەو قەناعەتەی کە دەبێ کورد خاوەن پێگەی بەهێز بێت لە بەغدا.''
کـاروان باعەدری




