٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دیاری حوسێن: پێشوازی دەکەین لەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتیی ھەڵبژاردن لە کەرکووک بکات

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک -KDP.info- بڕیارە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتیی پڕۆسەی ھەڵبژاردن لە کەرکووک بکات و جێگری بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتییش لە کەرکووک دەڵێت: ''بڕوامان بە نەتەوە یەکگرتووەکان ھەیە'' و ئاشکرای کرد، بانگەشەی پارتی لە کەرکووک بەبێ کێشە بەڕێوە ناچێت.

دیاری حوسێن بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کەرکووک بێ گرفت نییە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەک لایەنی سیاسی بەھۆی نەبوونی پێگەی جەماوەرییەوە داوای دواخستنی ھەڵبژاردن و نەگەڕانەوەی پێشمەرگە و بارەگای پارتییان دەکرد، چونکە ئەو لایەنانە دەزانن شکست دێنن و سەر ناکەون لە ھەڵبژاردنی ئەم جارەی عێراق، لەبەر ئەوە دەیانەوێت کێشە بنێنەوە بۆ ھەڵبژاردن لە کەرکووک.''

بەرپرسەکەی پارتی دەڵێت: "ڕەوشی کەرکووک لە ڕووی ھەڵبژاردنەکانەوە ھەروەک پارێزگاکانی دیکەیە، بەڵام ئەوە بڕیار دراوە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتیی ھەڵبژاردنەکانی کەرکووک بکات، ئێمە وەک پارتی ئامادەین ھەرکەس و لایەنێک سەرپەرشتیی پڕۆسەی ھەڵبژاردن لە کەرکووک بکات، گرینگ ئەوەیە ھەڵبژاردنێکی بێ ساختە بەڕێوە بچێت، نەخاسمە ڕێکخراوێکی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان کە جێگەی متمانەیە بۆ ئێمە و بڕوامان بە نەتەوە یەکگرتووەکان ھەیە.''

دەربارەی ئاستەنگاکانی بەردەم بانگەشەی پارتی لە کەرکووک، دیاری حوسێن ڕوونی کردەوە: "شتی بچووک ھەیە، لێرە و لەوێ پۆستەرەکانی ئێمە دەدڕێندرێن و ھەڕەشە لەسەر خەڵک ھەیە، لەوانەیە لە ھەندێ شوێن ھێزی چەکدار دەرکەوێت و دواتر نامێنێت، ئەمانە ھەیە، بەڵام ئەوە بەزەقی تا ئێستا دیار نەکەتووە.''

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار