٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھاووڵاتییانی عەرەب: لە عێراقدا تاکە لایەن کە لە خەمی ئێمەدا بێت پارتی دیموکراتی کوردستانە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- ھاووڵاتییانی عەرەب بەردەوامن لە پشتگیریکردنی کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان و جەخت لەوە دەکەنەوە، تەنھا پارتی بە شایانی ئەوە دەزانن کە دەنگی پێ بدەن، چونکە ئەوەی خۆی لە ئەوان کردووەتە خاوەن تەنھا پارتی بووە و لە بەغدا ھەر پارتییە بەرگرییان لێ دەکات.

جەواد ئەلبیاتی، دانیشتووی سنووری مووسڵ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''پارتی دیموکراتی کوردستان تاکە حیزبە لە ھەموو عێراق کە بەرگری لە عەرەبەکان دەکات، وەک چۆن بەرگری لە ھەموو پێکھاتەکان دەکات، بۆیە ئێمەش بە ئەرکی خۆمانی دەزانین دەنگمان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بێت و دەنگیشی پێ دەدەین، چونکە پارتی وەک چۆن لە کاتی تەنگانە بە ھانای عەرەبەکانەوە ھات بە ھەمان شێوە ئێستاش کە لە بەغدا بەھێز بن کار بۆ مافەکانمان دەکەن، بۆیە داواکارین عەرەبەکان ھەست بەوە بکەن و دەنگ بە پارتی بدەن.''

شێخ ئەحمەد جاسم، یەکێک لە شێخەکانی عەرەب، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئێمە لە کاتی ھاتنی داعش غەدرێکی زۆرمان لێ کرا و ھەمووان پشتیان لە ئێمە کرد، تاکە لایەن دەرگای بۆ ئێمە کردووە و ئێمەش لە کۆمەڵکوژی ڕزگار کرد، پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، بۆیە ئێمەش ئەمڕۆ نەک بە یەک پەنجە، بگرە بە ھەر دە پەنجە بۆ پارتی دەنگ دەدەین و جگە لە پارتی دەنگ بە ھیچ کاندیدێک نادەین، بۆیە داواکارم ھەمووان ھەست بە بەرپرسیارەتی بکەن و دەنگ بە پارتی بدەن.''

شوکر خدر، دانیشتووی شاری مووسڵ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان باسی لەوە کرد: ''دەنگی ئێمە و خانەوادەکەمان بۆ کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت و جگە لە پارتی دەنگ بە ھیچ لایەنێک نادەین، چونکە ئومێدمان جگە لە پارتی بە ھیچ لایەنێک نەماوە و مافەکانمان بەدەست بێنێت و بەرگریمان لێ بکات، چونکە چەندین ساڵە مووسڵ ڕزگار کراوە و ھیچ بۆ مووسڵ نەکراوە و تا ئێستاش ھەرێمی کوردستان ئاوارەکانی لەخۆ گرتووە و خزمەتیان دەکات، بۆیە دەنگیان پێ دەدەین، بۆ ئەوەی کار بکەن ئاوارەکانیش بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.''

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار