٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاكرێ.. بە گوژمەی حەوت ملیار دیناری دیكە پڕۆژە ئەنجام دەدرێن

سەرچاوە: KDP.info

ئاكرێ-KDP.info- قایمقامی قەزای ئاكرێ ئاشكرای كرد، دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بە گوژمەی شەش ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار پڕۆژە لە ئاكرێ ئەنجام دران، بڕیارە لە قۆناغی دووەمدا بە گوژمەی حەوت ملیار دیناری دیكە ژمارەیەك پڕۆژە ئەنجام بدرێن.

مازن محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لە سنووری قەزای ئاكرێ بە گوژمەی شەش ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار پڕۆژە ئەنجام دران، كە زیاتر لە بواری رێگاوبان بوون، بڕیارە كۆمەڵێك پڕۆژەی دیكە لە ئاكرێ ئەنجام بدرێن.

محەمەد گوتیشی: "پڕۆژەكانی ئەمجارە بە گوژمەی حەوت ملیار دینار دەبن، كە چەند بوارێك لەخۆ دەگرن، وەكو پڕۆژەكانی ئاو و كارەبا و ئەمجارەش ھەندێك پڕۆژەی رێگاوبانی تێدایە، كە رەزامەندی دراوە و دەست بە جێبەجێكردنیان دەكرێت، بۆیە زۆر پڕۆژەمان لە بەرنامەدایە بۆ ئەوەی لە سنووری قەزای ئاكرێ جێبەجێیان بكەین".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار