٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری تەندروستی: 11 سەنتەری دیكەی پێدانی ڤاكسین دەكەینەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەڵێ، ئامانجی ئێمە بریتییە لە پێدانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بۆ زیاتر لە 3 ملیۆن هاووڵاتی، هاوكات 11 سەنتەری دیكەی پێدانی ڤاكسینی جۆری فایزەریش دەكەنەوە.

 

دكتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كە قۆناغی زۆر پێشكەوتوویان لە پێدانی ڤاكسین بە چین و توێژەكانی كۆمەڵگە بڕیوە، هەفتانە بڕی 100 هەزار ژەمە ڤاكیسن دەگاتە هەرێمی كوردستان و ژمارەكە دوو هێندەی هەفتەكانی رابردووە.

 

وەزیری تەندروستی جەختی لەوە كردەوە، كە ئامانجیان ئەوەیە لە پێدانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا، زیاتر لە 3 ملیۆن و 256 هەزار هاووڵاتی لە هەرێمی كوردستان بگرێتەوە، خۆشحاڵیی خۆیشی دەربڕی، كە لەگەڵ رێكخراوی تەندروستیی جیهانیدا و، لە ئێستادا 11 سەنتەری دیكەی تایبەت بە ڤاكسینی جۆری فایزەر گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان، بەوەش 11 سەنتەری دیكە تەنیا بۆ  ڤاكسینی جۆری فایزەر زیاد دەكەن.

 

سامان بەرزنجی تكا لە هاونیشتمانیان دەكا، بەوەی كە خێرا خۆیان بكوتن، چونكە بینییان لە شەپۆلی سێیەمدا، چۆن رێژەی تووشبوون بە خێرایی بڵاو بووەوە و رێژەی مردنیش هەبوو.

 

ئاماژەی بەوەش دا، كە بەشێكی زۆری مامۆستایان خۆیان تۆمار كردووە، بەڵام نەهاتوون ڤاكسین وەربگرن، بۆیە داوای لێ كردن سەردانی سەنتەرەكان بكەن و ڤاكسین وەربگرن.

 

خێڵان بەختیار

هەواڵی پەیوەندیدار