٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەفتەی داهاتوو کەرنەڤاڵی بانگەشەی پارتی لە مووسڵ بەڕێوە دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- بڕیارە حەفتەی داهاتوو بانگەشەی پارتی لە مووسڵ فراوانتر بکرێت، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی پارتییش لە مووسڵ دەڵێت، ڕێگری هەیە لە بانگەشەی پارتی.

مەناف حەسەن، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی پارتی لە مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پارتی لەنێو سەنتەری شاری مووسڵ سێ کاندیدی هەیە و هەتا ئێستا بانگەشەی پارتی لەنێو سەنتەری مووسڵ بە شێوەیەکی بەرفراوان بەڕێوە نەچووە، بەڵام بڕیارە حەفتەی داهاتوو بانگەشە لەنێو شاری مووسڵ فران بکەین بۆ ناساندنی کاندیدانی پارتی.''

بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی پارتی لە مووسڵ دەشڵێت، حەفتەی داهاتوو لە کەرنەڤاڵێکی جەماوەریدا بە ئامادەبوونی مەکتەبی سیاسی بانگەشەی مووسڵ بەڕێوە دەچێت.

مەناف حەسەن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "بەهۆی هەبوونی چەکدارانی سەر بە حەشدی شەعبییەوە بانگەشەی پارتی لە مووسڵ و دەوروبەری بێ ئاستەنگ و کێشە نییە، چونکە هاتن و چوونی کاندید و کادیرانی ئێمە زەحمەتە لەو سنوورانە، لەگەڵ ئەوەشدا گەشبینین بە سەرکەوتنی پارتی لە سنووری پارێزگای نەینەوا.''

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار