٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شوان محەمەد: چاومان لەوەیە لە بەغدا کورسییەکانمان زیاد بکەین

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- پارتی دیموکراتی کوردستان لە سێ بانەی هەڵبژاردنی بەغدا، پایتەختی عێراق، بەشداریی هەڵبژاردن دەکات، لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەک کورسی بەدەست هێنا و بەرپرسی لقی پارتی لە بەغدا دەڵێت، ''کورسییەکانمان زیاد دەکات.''

شوان محەمەد، بەرپرسی لقی٥ی پارتی لە بەغدای پایتەختی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە بەغدای پایتەختی عێراق سێ کاندیدمان هەیە و لە سێ بازنە بەشداریمان کردووە، هەرسێ کاندیدەکەمان کوردن، جگە لە دەنگدەرانی کوردی بەغدا، دەنگی هاووڵاتییانی عەرەبیش بەدەست دەهێنین".

شوان محەمەد گوتی: "ساڵی ٢٠١٨ لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق توانیمان لە بەغدا کورسییەکی پەرلەمان بەدەست بهێنین، کورسییەکەی خۆمان دەپارێزین و چاومان لەوەیە کورسیی زیاتریش بەدەست بێنین.''

محەمەد گوتیشی: "لە پارێزگای کوت بەشداریی هەڵبژاردنەکان دەکەین و کاندیدێکمان لەو پارێزگایەش هەیە و بەپێی یاسایی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و بەرنامەی هەڵبژاردنی پارتی دەستمان بە بانگەشەی هەڵبژاردن کردووە.''

ئەوەشی گوت: ''لە ڕێگەی هەموو کەناڵەکانەوە هەوڵ دەدەین بەرنامەی پارتی بە دەنگدارانمان بگەیەنین کە بەرنامەیەکی زۆر باشە و، لە بەغدا و کوت کاندیدەکانمان کە بانگەشە بۆ خۆیان دەکەن، تووشی هیچ کێشەیەک نەبوونەتەوە.''

عەزیز ڕەسووڵ

 

هەواڵی پەیوەندیدار