چین و توێژەکان: دەنگ بە پارتی دەدەین بۆ ئەوەی ئەو مافانەی ماون بەدەستیان بێنین

ھەولێر -KDP.info- چین و توێژە جیاوازەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن، بۆ ئەوەی ئەو مافانەی کە لە بەغدا ماون بۆ ھەرێمی کوردستانی بەدەست بێنن، چونکە تاکە حزب کە بتوانێت مافی کورد بەدەست بێنێت پارتییە، لەبەر ئەوەی ھەرچی دەستکەوتە بەرھەمی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
ھاروون ئەحمەد، قوتابی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئێمە وەکوو قوتابییان و گەنجان دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین، لەبەر ئەوەی پارتی داکۆکی لە تاک بە تاکی کورد دەکات بەبێ جیاوازی و بەرگریکاری مافی کوردە و هەموو لایەنگرێکی پارتی بەبێ دوودڵی دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدات، چونکە پارتی لایەنگرانی خۆی خۆش دەوێت و بەرگرییان لێ دەکات و تاکە پارتە لە خۆشی و ناخۆشیدا لەگەڵ خەڵکی خۆیەتی و، کە پارتی لە گۆڕەپانە ڕووبەڕووی زۆر ناخۆشی دەبێتەوە، بەڵام ھەر سەر دەکەوێت.''
خەباب یاسین حەسەن، کە پیشەی کاسبە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئێمە دەنگمان بۆ کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستانە، چونکە ئەو حزبەی لە بەغدا بەرگریی لە قووتی خەڵکی کوردستان کردووە و بەدەستی ھێناوە ھەر پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، بۆیە جگە لە پارتی دەنگ بە ھیچ لایەنێکی دیکە نادەین.''
شەوگار ساڵح، کە پیشەی شوفێری تاکسییە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''دەنگ بە پارتێک دەدەین کە ڕابەرەکەی سەرۆک بارزانییە، چونکە پارتی ئەو حزبە نییە کە دەنگی پێ بدەی، لێی پەشیمان ببییەوە، لەبەر ئەوەی ھەرچیی دەستکەوتی ھەرێم ھەیە لە سایەی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بەدەست ھاتووە و زۆر ماف و دەستکەوتی دیکە ماون، بۆیە پێویستە پێگەی پارتی بەھێزتر بێت و دەنگی زیاتری پێ بدەین بۆ ئەوەی ئەو مافانەی ماون، لەسەر دەستی پارتی بەدەست بێن.''
بڵند ئیبراھیم




