٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەنگدەرانی قوشتەپە دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەن

سەرچاوە: KDP.info

جەماوەری سنووری ناحیەی قوشتەپە دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەن و جەخت لەسەر سەرکەوتنی پارتی دەکەنەوه لە هەڵبژاردنی مانگی داهاتووی پەرلەمانی عێراق.

پەری بارزانی، دەنگدەرێکی ناحیەی قوشتەپەیە و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتی: "وەک دەنگدەرێکی قوشتەپە دەنگم بۆ کاندیدی پارتییە، چونکە لە ڕابردوودا قوربانیمان بۆ پارتی داوە و بۆ ڕۆژی دەنگدانیش ئامادەین بۆ سەرخستنی پارتی.''

نەسرین مستەفا، کارمەندی تەندروستییە و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "من لە کەرتی تەندروستی کار دەکەم و دەزانم پارتی لە کاتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا چەند خزمەتی هاووڵاتییانی کرد تا خەڵکی ئێمە بە کەمترین زیان دەرچن، بۆیە دەنگم بۆ کاندیدانی پارتییە، چونکە هەر پارتییە خزمەتی ئێمە دەکات.''

هادی خەرجی، وەک ڕۆشنبیرێکی سنوورەکە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "گومان لەوەدا نییە هەڵبژرادنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژاردنێکی چارەنووسسازە بۆ گەلی کورد بەگشتی و بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بەتایبەتی، لەبەر دوو هوکاری سەرەکی؛ یەکەم، کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و دووەم، کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا لە عێراق، بویە پێویستە گەلی کورد زۆر بە وریایییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم هەلبژاردنە بکات، چونکە سەنگ و قورساییی کورد لە بەغدا پێوەرە بو چارەسەرکردنی کێشەکان و هێشتنەوەی قەوارەی هەرێم، ئەگەر چاو بە مێژووی ئەو چەند ساڵەی ڕابردوودا بخشێنینەوە، زور بەڕوونی دەبینین کە هەرکاتێک پارتی لە بەغدا بەهێز بێت، هەرێمی کوردستان بەهێز دەبێت، هەر لەبەر ئەمەشە کە ئێمە پارتێکی بەهێز هەڵدەبژێرین تاکوو لە بەغدا نوێنەرایەتیمان بکات، بۆیە بەبێ دوودڵی دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەین، تاکوو مافەکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی دەستووردا جێبەجێ بکرێن.''

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار